لە بەروای ۲٤/۱٠/۲٠۲۲ سیمپۆزیۆمی ئەنیستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان لە هۆتێل شیراتۆنی شاری هەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژبەڕێووەچوو.
هه‌رێمی كوردستان تا كوێ هاتووه و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
له دۆخی ئێستای پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، له جیهانی دوای كۆرۆنا و جه‌نگی ئۆكراینا و، له سه‌رده‌می قه‌یرانی جیهانیی وزه‌دا، هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌توانێ باشتر خۆی بپارێزێت و په‌ره به پێشكه‌وتنی سیاسی و ئابووریی خۆی بدات؟
له سی ساڵی فه‌رمانڕه‌واییی خۆماڵیدا، هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كه‌ڵكی له سه‌رچاوه مرۆیی، مادی و زه‌وینه سیاسی و ئابوورییه‌كانی خۆی وه‌رگرتووه؟ ئایا ئه‌و بناغه و دامه‌زراوه سیاسی و ئابوورییانه‌ی دایناون ده‌توانن جڵه‌وی به‌ره‌وپێشبردنی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ده‌ی بیستویه‌كدا و به‌و مه‌رجانه‌ی دنیای مودێرن سه‌پاندوویه‌تی، بگرنه ده‌ست؟
ئه‌مانه و زۆر بابه‌تی تر له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له سهمپۆزیۆمێكی (ئه‌نستیتۆی توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان- كوردستان) خرانه باس.
له ڕۆژی یه‌كه‌مدا باسی ئه‌گه‌ره سیاسییه‌كانی كرا. باسی ئه‌وه كرا كه هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بێ په‌ی به پێگه‌ی خۆی له ستراتیژی زلهێزانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببات و ئه‌و زلهێزه ناوچه‌یییانه ده‌كه‌ونه كوێی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه. هه‌رێمی كوردستان له كوێدا ده‌بێ هێز بۆ به‌ره‌نگاری ببینێته‌وه و له كوێدا ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش بۆ هاوپه‌یمانییه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه.
له ڕۆژی دووه‌مدا باسی ئه‌گه‌ره ئابوورییه‌كان كرا و پرسی وزه و نه‌وت پشكی شێری گفتوگۆكانی بۆ خۆی برد. هه‌ر له‌و ناوه‌شدا، تێڕوانینی جیا له‌سه‌ر قه‌باره‌ی یه‌ده‌گ و قه‌باره‌ی سامانی سروشتیی نه‌وت، ئه‌گه‌ر، مه‌ترسی و ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م پرسه و زه‌وینه و ئاسۆكانی پێشكه‌وتن كه‌وتنه به‌ر باس. باسی گۆڕانی خێرا و چاوه‌ڕوانكراوی دیمۆگرافیی كوردستان و گه‌شه‌ی شارنشینی و لێكه‌وته حهتمییهكانی كرا.
لە پەراوێزی سیمپۆزیۆمەکەدا چەندین توێژەری بیانی و ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەشداربوون وەک قسەکەر و گوێگر. لەماوەی دوو ڕۆژدا لە سیمپۆزیۆمی ئەنیستیتۆی توێژینەوە و گەشەپێدان زۆر گفتوگۆ و بابەتی گرینگی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئابووری جیهانیبە خۆییەوە بینی. نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا د. دانەر ئەبووبەکر کە یەکێک بوو لەبەشداربووکان، لە پەراوێزی سیمپۆزیۆمەکەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتنی کورتی لەگەڵ توێژەر و سیاسەتمەدارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.