نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدراڵ خۆشحاڵە بە داوەتکردنی بەڕێزتان بۆ بەشداریکردن لە ئێوارە کۆرێک بە ناونیشانی ( بەرەی ئاشتی: شارستانیەتە ناڕۆژئاواییەکان. کوردەکان، جەنگاوەر و سوارچاکی ڕۆژهەڵات. لە مەراسیمەکەدا دکتۆرە لانە ڕەوەندەفیدای سەرۆکی سەنتەری کولتوری ڕۆژهەڵاتییەکان لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای رووسیا) و دکتۆر دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدراڵ و پرۆفیسۆر رەشاد میران جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بەشداری دەکەن.
تێبینی: بۆ ئەوەی بتوانن بەشداری مەراسیمەکە بکەن، پێویستە خۆتان تۆمار بکەن لە ڕێگای ئەم لینکەوە، لەبەر ئەوەی باڵەخانەکە یەکێکە لە باڵەخانە کلتوری و ناودارەکانی ئەم وەڵاتە، بە بێ تۆماری پێشوەختە، ڕێگا نادرێت سەردانیکەران بەشداری مەراسیم و بچنە ناو بیناکە. https://francotheque-events.timepad.ru/event/2266626/