لە قاهیرە کۆنفرانسی دەرچوانی قوتابییە بیانیەکانی زانکۆکانی رووسیا و یەکێتی سۆڤیەتی جاران بەڕێوەچوو

لە قاهیرە کۆنفرانسی دەرچوانی قوتابییە بیانیەکانی زانکۆکانی رووسیا و یەکێتی سۆڤیەتی جاران بەڕێوەچوو

لە ۱۷ و ۱۸ کانوونی یەکەمی ۲٠۲۲ لە قاهیرەی پایتەختی وەڵاتی میسر کۆنفرانسی دەرچوانی بیانی زانکۆکانی رووسیا و یەکێتی سۆڤیەتی جاران بەڕێوەچوو، کە تێدا ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسایەتییە زانستییە دیارانەی ناو ناوەندە زانستی و معریفیەکانی وەڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کە لە رووسیا و یەکێتی سۆڤیەتی کۆن خوێندنیان تەواو کردووە بەشداریان تێدا کرد. نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر بە هاوکاری بەڕێز کونسوڵی گشتی رووسیای فێدراڵ لە هەرێمی کوردستان (هەولێر) هاوکاری و کارئاسانیان بۆ پێنچ لەو پسپۆرانە پێشکەش کرد کە لە کاتی ئێستادا لەناو دامەزراوە زانستیەکانی هەرێمی کوردستان پلەو پۆستیان هەیە و بەردەوامن لە کاری زانستی. بەشداریکردنی شاندی هەرێمی کوردستان لەم کۆنفرانسەدا گرینگە و بووە جێگای بایەخی هەموو لایەک، کە لە چوارچێوەی ڕۆژانی بەرێوەچوونی کۆنفرانسەکە، چەندین دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کاربەدەستانی دامەزراوەی فێدراڵی رۆسسەترودنێچێستڤ و ناوەندە زانستی و مەعریفیە بەشدابووەکانی تر کۆنفرانس ئەنجام دا.