کە لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ۲٠۲۳ نزیک دەبینەوە، پرسیاری هەرە لۆژیک و گرینگ کە لە خۆمانی بکەین لەوانەیە ئەوەبێت، ئایا چ گۆرانکاری هەبووە لە نێوان
ساڵ: 2023
لە نوێنەرایەتی کوردستان یادی ڕۆژی ئاڵا و جەژنەکانی سەری ساڵ بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ ۲۳/۱۲/۲٠۲۳ لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدارڵ پێشوازی لە قوتابیانی کوردستانی کرا، کە تێیدا ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هاتنی ساڵی نوێی
ڕۆژی ئاڵای کوردستان
ئاڵای هەموو نەتەوە یان دەوڵەتێک مانا و گرینگی تایبەتی خۆی هەیە بۆ ئەو نەتەوە و دەوڵەتە هەمیشە هەڵبژاردنی ڕەنگ و سیمبولەکانی ئاڵا کاتی زۆری پێویست دەبێت ، کە بە بڕوای ئێمە هەر ئەوەشە دواجار مانا و نرخێکی بەرزدەبخشێت بەم گەلە. ئاڵای هەرێمی کوردستان، ئەوەی ئێستا ئێمە دەیبینین، و شانازی پێوە دەکەین، کە خاوەنی مێژووێکی دۆڵەمەند و دووروو درێژیگەلی کوردستانە لە پێناو خەباتی سەربەخۆیدا، بە دیاری کراوی وابەستەی ئەم سیمبولانەیە کە ئاڵاکەی لەسەر بنیادراوە. جێگای ئاماژە پێدانە ئاڵای پیرۆزی کوردستان بۆ یەکەمین جار لە پەیماننامەی پاریس و سیڤەری ساڵی ۱۹۲٠ نمایشکرا. مانا و سیمبولەکانی ئاڵای کوردستان بەم شێوەیەییە: ڕەنگی سوور، مانای خوێنی شەهیدانی کوردستانە لە پێناو سەربەخۆی و ئازادی دا. ڕەنگی سپی، مانای ئاشتی و یەکسانییە. ڕەنگی سەوز، مانای جوانی سروشتی سەوزی کوردستانە. سرنجراکێشترینیان ڕۆژەکەی ناو ئاڵاکەیە، کە مانای ڕۆشنای بێ کۆتای ڕێگاکانی خەڵکی دەدات. بەناوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ پیرۆزبای لە هەموو کەسێک دەکەین کە دادپەروەرانە دەڕوان وتێگەیشتینیان بۆ چارەنووسی گەلی کورد هەیە. ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆزبێت، ئومێد دەکەین روناکی و ئاشتی بگاتە ماڵی هەموو لایەکتان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدڕاڵ