‎لە نوێنەرایەتی کوردستان یادی ڕۆژی ئاڵا و جەژنەکانی سەری ساڵ بەرز ڕاگیرا

‎لە نوێنەرایەتی کوردستان یادی ڕۆژی ئاڵا و جەژنەکانی سەری ساڵ بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ ۲۳/۱۲/۲٠۲۳ لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدارڵ پێشوازی لە قوتابیانی کوردستانی کرا، کە تێیدا ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هاتنی ساڵی نوێی ۲٠۲٤ پیرۆز و بەرز ڕاگیرا. لە سەرەتای دیدارەکەدا ئامادەبووان ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نیشتمان و ڕێز و شکۆی ڕۆژی ئاڵای کوردستان. دواتر د. دانەر ئەبوبەکر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدار و چاوپێکەوتنە لەگەڵ قوتابیانی کوردستانی کە لە مۆسکۆ دەخوێنن، هەروەها جەنابیان پیرۆزبای ڕۆژی ئاڵای کوردستان و هاتنی ساڵی نوێی ۲٠۲٤ لێکردن. لە درێژەی دیدارەکەدا باسێکی کورتی لە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ بۆ کردن  و هانی دان لە ماوەی خوێندن و مانەوەیان لەم وڵاتەدا هەم زیاتر تێکەڵی کولتووری ئەم وڵاتە ببن، هەمیش هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ناساندنی کولتووری کوردی نەتەوەیمان و سەرکەوتووانە خوێندن تەواو بکەن بۆ ئەوەی لە دواڕۆژدا سوودیان لێببینیەوە چ لە ڕووسیا بێت یان لە ناوەی کوردستان. دواتر د. دانەر ئەبوبەکر بە کورتی باسی پەرتووکە لە چاپدراوەکانی بۆ کردن و گرنگی ئەم پەڕتووکانەی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە. لە کۆتای دیدارەکەدا لە لایەن قوتابیانی کوردستانییەوە چەند پێشنیار و پرسیار خرانە ڕوو، وەڵامی پرسیارەکان درانەوە و بەڵێنیش درا ئیش لەسەر پێشنیارەکانیان بکرێت بە هاوبەشی لەگەڵ دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان.