نەورۆز و سەری ساڵی ۲۷۲۳ کوردیتان پیرۆزبێت

نەورۆز و سەری ساڵی ۲۷۲۳ کوردیتان پیرۆزبێت

بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی ۲۷۲۳ ی کوردییەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبای ئاراستەی هەموو خوشک و برایانی کوردمان لە ناوەی کوردستان و ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو و دنیا دەکەم.

‎نەورۆز، جەژنێکی کوردی نەتەوەیی دێرینمانە، نەورۆز واتا سەرەتای ساڵی نوێ، بەهار و جوانی، و بەرگری و پاراستنی زمان و کولتوور و بەها کۆمەڵایەتییەکانمان، نەورۆز بۆنەی بەهێزکردنی هەستی بەرەنگاری و پاراستنی مێژوومانە. هەروەها نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای نوێبوونەوە و پێشوازی کردن لە ژیانێکی نوێیە و تازەبوونەوەیە، با ئەم نوێبوونەوەیە هەموو گەلانی خاوەن نەورۆز بە گشتی و کوردانی ڕووسیا بگرێتەوە و ببێتە هەوێنی زیاتر یەکگرتن و بەیەکەوەبوونی کوردان لە دیاسپۆرا و هێزی پاڵپشتی بۆ خاکی باوباپیرانیان و بەشدار لە سەرکەوتنەکانی ئەو وڵاتانەی تێیاندا دەژین.

‎دووبارە لەناخی دڵمەوە جەژنی نەورۆزتان لێ پیرۆز دەکەم و ئومێدەوارم کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ بەگەشاوەیی لەدڵ و هزری تاکە تاکەی کوردان لە تاراوگەدا بە گەشاوەی بمێنێتەوە.

د. دانەر ئەبوبەکر

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووسیا