سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ بە شایی و هەڵپەرکێ و دەهۆڵ و زوڕنای کوردی کرایەوە

سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ بە شایی و هەڵپەرکێ و دەهۆڵ و زوڕنای کوردی کرایەوە

لە ۱۲/۱٠/۲٠۲۳  سێیەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ بە ئامادەبوونی وەزیر ڕۆشنبیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە پاڵپشتی و پشتگیری نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە ڕووسیا سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەستیپێکرد. ئەم ساڵ جیاوازتر لە ساڵانی تر بە دەهۆڵ و زووڕنای کوردی و شای و هەڵپەرکێی کوردی کە لە لایەن گروپی شای و هەڵپەرکێی کچانی ڕووس فیستیڤاڵەکە کرایەوە. وا بڕیار تا ۱۹/۱٠/۲٠۲۳  ئەم فێستیڤاڵە بە نمایشکردنی چەندان فیلمی نێودەوڵەتی و کردنەوەی پێشەنگای هونەری بەدەوام بێت. بۆ ئەمساڵ چەندین کەسایەتی ناودار و ئەکتەری بەناوبانگی ڕووسیا بەشدار دەبن لە هەڵسەنگاندنی فیلمەکان و سەیرکردنیان. ئەم فێستیڤاڵە بۆتە جێگای خۆشحاڵی دانیشتووانی مۆسکۆ و کوردانی سۆڤیەت. هەموو لایەک سوپاس و دەستخۆشی زۆیان هەیە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچوون و کارئاسانیەکانی ئەم ڤیستیڤاڵە و ڕێکخران و پشتگیریکەرانی فیستیڤاڵ.