ڕۆژی هەینی 13ی تشرینی یەکەمی 2023، دیدارێکی نیوەڕۆخوان لە نێوان جەبار لوئیبی وەزیری نەوتی عێراق و قەحتان تەها خەڵەف جەنابی باڵیۆزی کۆماری عێراق لە ڕووسیا لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان محەمەد سەعید و نوێنەری کاربەرێکەر نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا د. دانەر ئەبوبەکر مستەفا ڕێکخرا.
ئامادەبووان باسیان لە بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی کوردستان بەتایبەتی کرد، هەروەها پێویستی بەیەکەوەکارکردن و پشتگیری کردن لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەشەپێدانی سەرکەوتووانەی پەیوەندییە گشتیەکان خرایە بەر باس. جگە لەوەش لایەنەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە کورد و عەرەب دوو نەتەوەی بران و پێویستە هەموو کارێک بە ئاراستەو ئامانجی پێکەوە ژیان بێت لە ئێراقدا.