ڕۆژی یەکێتیی نیشتیمانی ڕووسیاییەکان پیرۆزبێت

ڕۆژی یەکێتیی نیشتیمانی ڕووسیاییەکان پیرۆزبێت

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕووسیای فیدراڵ بە سەرپەرشتی دکتۆر دانەر مستەفا پیرۆزبایی ڕۆژی یەکێتیی نیشتیمانی لە سەرجەم دانیشتوانی ڕووسیا دەکات!
‎ئەم جەژنە ساڵانە لە ٤ی تشرینی دووەمدا لە ڕۆژی ڕزگاری مۆسکۆ لە ساڵی ١٦١٢ بەڕێوەدەچێت. لەم ساڵەدا بە هاوکاری میلیشییە سەربازیەکانی گەل بە سەرۆکایەتی کوزمی مینین و دیمیتری پۆژارسکی، پایتەختی ڕووسیای سەردەمی دەسەڵاتی سیاسی ئەو سەردەم لە دەستی داگیرکەرانی بیانی ڕزگار کرا، کاتێک دەوڵەت نەیتوانی بە تەنیا ڕووبەڕووی ئاڵانگاری و هێرشە سەربازیەکان ببێتەوە کە لەلایەن هێزەکانی پۆڵندا و لیتوانیانی ئەو سەردەم ڕووبەروووی هێرشی داگیرکاری ببوونەوە. سەرکەوتنی ئەم ڕۆژە تۆمارکرا بە ڕۆژی دادپەروەری و یەکێتی نیشتمانی خەڵکی مۆسکۆ و کۆبوونەوەیان لە دەوری یەک ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ خۆشگوزەرانی هاونیشتیمان.

‎لە کاتی ئێستادا زیاتر لە ۱۹٠ گەل لە ڕووسیا دەژین، لەنێویاندا گەلی کورد. لەم ڕۆژەدا دەخوازین پیرۆزبای خۆمان بگەێنینە هەموو ئەو گەل و نەتەوانەی لە دەوری یەک ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەش کۆبوونەتەوە و ئاهەنگی ئەم جەژنە دەگێڕن.