لە ڕێکەوتی ٥/۱۱/۲٠۲۳ د. دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی لەگەڵ بەڕێز سەفین دزەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە. لە دیدارەکەدا گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕەوشی نوێنەرایەتی و کار و چالاکی و بارودۆخی گشتی ناوچەکە و چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییە گشتییەکانمان لەگەڵ جیهانی دەرەوە و ڕووسیای فیدراڵ. جەنابی وەزیر ستایشی کار و خزمەتەکانی نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی ڕووسیای کردوو و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواست. هەر لەم دیدارەدا نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی سێ لە پەرتووکەکانی خۆی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد، کە بوونە مایەی خۆشحاڵی و پێزانینی جەنابیان.
سەردانیکردنی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە ڕێکەوتی ٦/۱۱/۲٠۲۳ د. دانەر ئەبوبەکر سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە لە لایەن جەنابی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڕێز حەمەی حەمە سەعید و بەڕێوەبەر و کارمەندانی نوسینگەی جەنابی وەزیر پێشوازی لێکرا. لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی ماوەی ڕابردووی شاندی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ مۆسکۆ و هەوڵدان بۆ جێبەجێ کردنی پلان و بەرنامەکانی کە لە کات گەشتی وەزارەت بۆ مۆسکۆ لە لامان گەڵاڵە بوون لەوانە: کردنەوەی بەشی کوردی لە مۆزەخانەی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵات، پشتگیری کردنی زیاتری گروپی شای و هەڵپەرکێی کوردی و چەند کار و پرۆژەی تری کولتووری و نەتەوەیی.
هەر هەمان ڕۆژ بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر سەردانی بریکاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەڕێز کاک ئاریان سڵاحەدینی کرد.
له دیدارێكدا باس له گهشهكردنی پهیوهندییه ڕۆشنبیری و كولتوورییهكانی نێوان ههرێمی كوردستان و دامودهزگا پهیوهندیدارهكانی ڕووسیای فیدراڵ کرا. وێڕای ههڵسهنگاندنی ئاستی پهیوهندییهكان، جهخت لهسهر پێویستیی فراوانكردنی بازنهی ههماههنگی زیاتر لهگهڵ نوێنهرایهتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان له دهرهوه وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کرایەوە.
بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە وەک وهزارهتی ڕۆشنبیری و لاوان به ئهركی خۆمانی دهزانین، ههرچی زیاتره ههوڵی درووستكردنی پردی پهیوهندی كولتووری و ڕۆشنبیری نێوان ههرێمی كوردستان و گهلانی ناوچهكه و جیهان بدهین، لهو چوارچێوهیهشدا، نهخشهڕێگهیهكی پێویستمان داڕشتووه بۆ پێشخستنی ئهو پهیوهندییانه و لهگهڵ نوێنهرایهتی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕووسیای فیدراڵ، تاوتوێی ڕێوشوێنهكانی ئهنجامدانی كاری زیاتری ڕۆشنبیری و كولتوور و هەوڵی فراوانکردنی چالاکییەکان دەدەین.
سەردانیکردنی پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان شاری سلیمانی
– [x] لە ڕێکەوتی ۱٠/۱۱/۲٠۲۳ د. دانەر ئەبوبەکر سەردانی شاری سلێمانی کرد کە لە لایەن بەرێوەبەری ڕۆشبیری شاری سلێمانی پێشوازی لێکراو گەشتێک بەناو کارگەی چنینی دەستی مافوور و کەل و پەلی کولتووری ئەم شارە بۆ ڕێکخرا. لە نزیکەوە کاری دەستی کارمەندانی کارگەی ناوبراویان بینی. جەنابی نوێنەری حکومەت ستایشی کارە جوانەکان کارمەندانی کارگەکەی کرد. لەم سەردانییەدا چەندین کەل و پەلی کولتووری و فۆکلۆری کاری دەستیان وەک دیاری پێ بەخشرا، کە لە ماوەی نزیکی داهاتوو پێشکەشی دام و دەزگا زانستی و کولتووریەکانی ئەم وڵاتەی دەکرێت.
ئەنجامدانی سیمینار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە رووسیا سیمینارێکی سەبارەت بە مێژووی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا پێشکەش کرد
ڕۆژی دووشەممە ١٣/١١/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو ڕاوێژکار و ئابووریناس و شارەزا و ژمارەیەک لەفەرمانبەرانی فەرمانگە د. دانەر ئەبوبەکر کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە رووسیا سیمینارێکی سەبارەت بە مێژووی پەیوەندییەکانی کوردو ڕووسیاو ئایندەی ئەو پەیوەندییانە پێشکەش کرد.
لە سیمینارەکەدا د. دانەر ئەبوبەکر باسی لە مێژووی ڕووسیا کرد لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتەوە تا شۆڕشی ئۆکتۆبەرو پاشان هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو. لەنێو هەموو قۆناغەکان هەڵوەستەی لەسەر ڕۆل و کاریگەری ڕووسیا دەکرد لەسەر هەرێمی کوردستان.
بەڕێزیان باسی لە ستراتیژیەت و تێڕوانینی حکومەتی ڕوسیا کرد کە بە بایەخەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لەتەوەرێکی دیکە د. دانەر ئاماژەی بە کار و چالاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەڕووسیا کرد کە کار دەکات بۆ زیاتر پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ رووسیای فیدڕال لەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولایە.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان ڕاو سەرنج و بۆچوونی خۆیان لەسەر ناوەڕۆکی سیمینارەکە خستەڕوو.
هەمان کاتدا د. دانەر ئەبوبەکر چەند کتێبێکی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان و تەواوی کارمەندانی فەرمانگە و کتێبخانەی گشتی فەرمانگە کرد، کە بووە جێگای سوپاس و ڕێزی هەموو لایەک.
کاربەرێکەری نوێنەرایەتی و قونسوڵی گشتی ڕووسیا سەردانی وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار یان کرد
نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی لە دوو کاتی جیاوازدا سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری کرد و لە لایەن جەنابی وەزیری شارەوانی پێشوازی لێکرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦/۱۱/۲٠۲۳، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە ماکسیم ئەلێگەڤیچ ڕووبین، كونسوڵی گشتیی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان و د. دانەر ئەبوبەکر، نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا كرد.
لەو دیدارەدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی هەردوولا و چۆنیەتی گەشەپێدانی هەردوو سێكتەری گەشتوگوزار و شوێنەوار و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی زانكۆكانی ڕووسیا كە لە بواری شوێنەواردا كار دەكەن تاوتوێ كران. هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییەكانیان بە گرنگزانی و كاركردنی پێكەوەیی جەختی لەسەر كرایەوە.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و هەماهەنگییەکی بۆ كاركردنی پێكەوەیی لەگەڵ زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەربڕی کە لە بواری شوێنەواردا پرۆژەی شوێنەواری جێبەجێ بكەن.
نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی سەردانی قونسوڵییەی گشتی ڕووسیای کرد
لە ڕێکەوتی ۱۸/۱۱/۲٠۲۳ بەڕێز دکتۆر دانەر سەردانی قونسوڵییە گشتی ڕووسیای فیدراڵی کرد و لەگەڵ جەنابی قونسوڵ کۆبوونەوە. دواتر هەردوو بەڕێزان بۆ نانی ئێوارە پێشوازیان لە بەڕێزان پارێزگاری هەولێر بەڕێز ئومێد خۆشناو بەڕێز بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بەرێز بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری شاری هەولێر و بەڕێزان بەرپرسی کار و چالاکییە کولتووریەکانی شاری هەولێر و سەرۆکی ئۆرکێسترای کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا باسی پەیوەندییە مێژووی و دێرینەکانی کورد و کوردستان رووسیا کران. هەموو لایەک بە پێویستیان زانی بیان پارێزین و زیاتر بەرەو پێشەوەیان بەرین. ئەم ئێوارە خوانە بووە جێگای خۆشی و پێزانینی هەموو لایەک و سوپاسی قونسوڵییە ڕووسیا کرا بۆ ئەم کار و چالاکییە کولتووریانەی لە ماوەی ڕابردوو پێی هەستاون بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە کولتوورییەکانی نێوان کوردستان و ڕووسیا. لە لایەن خۆییە جەنابی قونسوڵی گشتی ڕووسیا ستایشی کار و خزمەتەکانی نوێنەرایەتی و شەخسی دکتۆر دانەری کرد و بە کەسێکی دڵسۆز و خەمخۆری بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی وێنا کرد.
نوێنەری کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی سەردانی بەڕێز کاک باپیری کامەلای کرد
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١٩ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان هاوشان لەگەڵ بەڕێز ماکسیم روبن کونسوڵی گشتی وڵاتی ڕووسیا لە هەولێر بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر سەردانی بەڕێز باپیر کامەلا سەرۆکی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد. لە دیدارێکی دۆستانەدا ڕەوشی سیاسی جیهان بە گشتی شرۆڤە کرا و لێککەوتەکانی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا و ئیسڕائیل و غەززەمان خستە ڕوو، هەروەها دۆخی ناوچەکەمان هەڵسەنگاند و تیشکمان خستە سەر ئەگەر و پێشهاتەکان ، باسمان لە پەیوەندی مێژووی دێرینی گەلی کورد و گەلی ڕوسیا کرد لە دوو سەد ساڵی ڕابردودا وەکو دو گەلی دۆست باسمان لە پێکەوە هاوکاریکردن و پێکەوە کاکردن و جەختمان لە پەیوەندیەکان کردەوە .
لە ڕێکەوت ۱۹/۱۱/۲٠۲۳ نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی سیمنارێکی زانستی لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی پێشکەش کرد.
لەسەر داوای زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی (کورد لە سیاسەتی ڕووسیادا) پێشکەش کرد. لە سیمنارەکەدا کە مامۆستایان و قوتابیان زانکۆ ئامادە بوون، نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی تیشکی خستە سەر پەیوەندییە مێژووی و کولتووری و زانستیەکانی هەردوو لایەن. لە تەوەرێکی تری سیمنارەکەدا تیشکی خستە سەر سیاسەتی دەرەوە ڕووسیا لە سەردەمە فەرمانڕەواکانی ڕووسیا ( ئیمپراتۆریەت، یەکێتیی سۆڤیەت و رووسیای نوێ) سەبارەت بە گەلی کورد و کوردستان.
دواتر وەڵامی پرسیاری بەشداربوان درایەوە و بەڵێنی کاری زانستی باشتر و گەورەتر لە نێوان هەردوو لادا کرایەوە. لە هەمان کاتدا د. دانەر ئەبوبەکر چەند کتێبێکی خۆی پێشکەشی کتێبخانەی زانکۆ کرد و کە بووە جێگای سوپاس و ڕێزی سەرۆکایەتی زانکۆ و سوپاس و پێزانینی تایبەتیان پێشکەش بە د. دانەر ئەبوبەکر کرد.