نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا لەگەڵ ئەندامی پەرلەمان ڕووسیا کۆبۆووە

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا لەگەڵ ئەندامی پەرلەمان ڕووسیا کۆبۆووە

ئەمڕۆ ۳٠ی تشرینی دووەم د. دانەر مستەفا، نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی لە ڕووسیای فیدراڵ لەگەڵ دیمیتری ئیڤانۆڤیچ ساڤێلیڤ، ئەندامی ئەنجومەنی دوومەی پەرلەمانی ڕووسیا کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ڕابردوو و ئێستای پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد و کوردستان کرد، هەروەها ئاسۆی گەشەسەندنی پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوو لایەن بە تایبەتی لە بواری ڕۆشنبیری و پەروەردە و زەمالاتی خوێندنی قوتابیانی کوردستانی لە زانکۆکانی ڕووسیا باسی لێوە کرا. لە دیدارەکەدا کار و چالاکییەکانی نوێنەریەتی بە تایبەتی لە بواری کولتووری و پەروەردەی و ئابووری خرانە ڕوو، لەوانە لەچاپدانی ئەو کتێبانەی لە ماوەی ڕابردوودا لە لایەن نوێنەرایەتی کوردستان لە ڕووسیا نووسراون و بڵاوکراونەتەوە. هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر چەندین پرۆژە و کاری تری هاوبەش. لە بەرامبەردا دیمیتری ساڤێلیڤ ئەندامی ئەنجومەنی دوومەی پەرلەمانی ڕووسیا سوپاسی د. دانەر مستەفای کرد بۆ ئەو بەشدارییە چالاکانەی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و کورد و کوردستان، و پتەوکردنی پردی پەیوەندی کولتووری و پەروەردەیی، هەروەها پاراستنی مێژووی دووروو درێژی کورد و کوردستان لەگەڵ ئەم جەمسەرە پێشکەشی دەکات.