دکتۆر دانەر مستەفا نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ لەگەڵ دکتۆرە مەرگەریتە ئیڤانۆڤنە بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنسێرڤاتۆرییە و سەپەرشتیاری لێکۆڵینەوەی زانستییە هونەرییەکانی سەنتەری کولتووری مۆسیقای جیهان
گفتوگۆیی چڕ و پڕیان کرد لەسەر پڕۆژە کولتووری و زانستییەکانی داهاتوو و چۆنیەتی هاوکاریکردنی کورد و کوردستان لە بواری هونەر و زانستی مۆسیقا.
کۆنسێرڤاتۆریەی چایکۆڤسکی ئامادەیان نیشانداوە بۆ وەگرتنی تا دوو قوتابی کوردستانی و سەردانیکردنی دامەزراوە مۆسیقی و هونەرییەکانی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا. هەروەها ئەنجامدانی کۆنسێرتی هونەری کولتووری کوردی لەناو کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی.
جێگای ئاماژە پێدانە لە کاتی سەردانی ڕێزدار وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز کاکە حەمەی حەمەسەعید بۆ ڕووسیای فیدراڵ، سەردانی ئەم دامەزراوە هونەری و کولتوورییە بەناوبانگەی ڕووسیا و جیهان یان کرد و لە نزیکەوە پرۆژە کولتوورییەکانی هەردوو لایەن گفتوگۆیان لەسەر کران.