‎نوێنەری هەرێمی کوردستان لە  ڕووسیا بەشداری لە کردنەوەی پێشەنگای (لەپشت سێ دەریاوە) کرد

‎نوێنەری هەرێمی کوردستان لە  ڕووسیا بەشداری لە کردنەوەی پێشەنگای (لەپشت سێ دەریاوە) کرد

لە مۆزەخانەی ڕۆژهەڵات لە مۆسکۆی پایتەخت پێشەنگای “ئەودیو سێ دەریا” بۆ کار و گەڕان و دۆزینەوەکانی زانای گەڕۆکی ناوداری ڕووس ئەفانسی نیکیتین”ی کرایەوە، کە بۆ یادی ٥٥٥ ساڵەی دەستپێکردنی گەشتەکەی ڕێکخرا بوو. وەک ئاشکرایە  بازرگان و شوێنەوارناس ئەفانسی نیکیتین لە ساڵی ١٤٦٨دا بۆ گەشتەکەی بەڕێکەوتووە و بەردەوام بووە تا ساڵی ١٤۷٤.

‎لە پێشەنگاکەدا زیاتر لە سەدان کەل و پەلی بەنرخ و شوێنەوارناسی نمایش کران، کە بریتی بوون لە کەلوپەلی شوێنەواریی سەرنجڕاکێش گەلانی ڕۆژهەڵات، و دەستنووسی ڕووسی، و ئێرانی و هیندییەکان و مینیاتورەکانی سەدەی ١٥-١٦. سەردانیکەرانی پێشەنگاکە کەلوپەلی ناوماڵ و کەلوپەلی ئێتنۆگرافی ئەو گەل و وڵاتانەیان بینی کە ناوبرا لە ماوەی گەشتەکەی سەردانی کردبوون، هەروەها چەندین نەخشە کە ڕێڕەوی گەشتەکانی نیشان دەدات نمایش کرابوون.

‎هۆڵ و بەشی جیاوازی مۆزەخانەکە تەرخانکراوە و تایبەتن بەو وڵات و ناوچانەی کە ئەفانسی نیکیتین سەردانی کردوون لەماوە گەشتەکەیدا، لەوانە ئێران و ناوچەکانی قەفقاز.

شایەنی باسە د.دانەر ئەبوبەکر لەسەر بانگهێشتی فەرمی مۆزەخانەی ڕۆژهەڵات بەشداری لەو پێشەنگایەدا کردوو چاوی بە سەپەرشتیارانی مۆزەخانە و زانایانی شوێنەوارناسانی ڕووسیا کەوت، کە حەز و ئارەزووی خۆیان نیشاندا بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.