بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێر دەستی بە کارەکانی کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 1/28، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و ژمارەیەکی زۆری دیپلۆماتکاران و تەواوی نوێنەرانی حکومەتی هەریم لە دەرەوەو ژمارەیەکی زۆری میوانان، لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە کە پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، زۆر بەرەو پێش چووە و گەشەی کردووە. ژمارەی کونسوڵگەری و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان، لە زیادبوون و بەرفراوانبووندان. سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاند کە لە بەرنامەدایە لە داهاتوودا، ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە، زیاتر بکەین و لە چەند وڵاتێکی دۆست و گرنگ کە کونسولگەرییان لە کوردستان هەیە، نوێنەرایەتيی حكومەتی هەرێم بکەینەوە بە مەبەستی برەودان بە دۆستایەتی و پەیوەندیی ئابووری و کولتووری و زانستی و ئەکادیمی.