زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستیەکەی شەوی ڕابردووی شاری مۆسکۆ دەکەین کە تێیدا هاووڵاتیانی مەدەنی و بێتاوان کرانە ئامانج. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەم و خۆمان بە هاوبەشی خەمی گەل و حکوومەتی ڕووسیا دەزانین.
مسعود بارزانی