ئه‌مڕۆ 14ى نيسان به‌وپه‌ڕى ڕێز و شكۆوه يادى (182) هه‌زار هاووڵاتيى بێتاوانى كوردستان دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكى شههيداندا داده‌نوێنين كه ساڵى 1988 له يه‌كێك له دڕندانه‌ترين تاوانه‌كانى مێژوودا، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عيراق جينۆسايدى كردن و گيانيان سپارد.
ئه‌نفال كه به هه‌شت قۆناخ ژماره‌يه‌كى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه، تا هه‌تايه په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌شه به نێوچه‌وانى مێژوو و ئهنجامدهرانييهوه و بهرپرسياريهتيى ته‌واوى مرۆڤايه‌تييه كه هه‌رگيز ڕێگه نه‌دات ئه‌م تاوانانه له هيچ شوێنێكى سه‌رزه‌مين دووباره ببنه‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕێى لێ بگيرێت.
له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت، باش‌ترين ياد و به‌رزڕاگرتنى يادى شههيدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شههيدانى كوردستان، تهبايى و پێكهوهيى و يه‌كڕيزيى هێز و لايه‌نه كوردستانييه‌كان و پێكهاتهكانيهتى له‌پێناو مسۆگه‌ركردن و پاراستنى مافه ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى سياسى و فيدرالى و داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا.
له كاتێكدا دادگای باڵای تاوانه‌كانی عيراق ئه‌نفالى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساندووه، له‌م ياده‌دا داواكارين و دووپاتى دهكهينهوه كه حكوومه‌تى فيدراليى عيراق له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكى ياسايى و ئه‌خلاقى و مرۆييدايه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بۆى لێقه‌وماوان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكاته‌وه تا هه‌ندێك له برينهكانيان ساڕ‌ێژ ببن.
له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ خزمه‌تى باشترى خانه‌واده و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان بكرێت و هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه ئه‌نفالكراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى ڕوفاتى شه‌هيدان به‌رده‌وام بن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ ناساندنى ئه‌نفال وه‌ك جينۆسايد.
سڵاو و دروود له گيانى پاكى شه‌هيدان و ياديان به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/4/14