ئەمڕۆ ۳۱/۱٠/۲٠۲۲ بەڕێز مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان کرد دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق، دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور کرد.
پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و ڕووبەڕووبوونەوەی کارو کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکەیان بوو.