‎پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵات مار ئاوای سێیەم سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەرایەتی کوردستانی لە مۆسکۆ کرد

‎پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵات مار ئاوای سێیەم سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق و نوێنەرایەتی کوردستانی لە مۆسکۆ کرد

ئەمڕۆ ٢٥ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲۳ پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری مار ئاوای سێیەم، سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقی لە ڕووسیا کرد کە نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی ڕووسیا د. دانەر ئەبوبەکر ئامادە بوو لەلایەن تەها خەڵەف جەنابی باڵیۆز پێشوازیان لێکرا. شاندێک یاوەری پاتریک پێکهاتبوون لە نوێنەری کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا و کەنیسە ڕۆژهەڵاتی ئاشووری مۆسکۆ. لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە مێژووی گەلانی عێراق و شارستانیەتەکانی میزۆپۆتامیا و پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەموو گەلانی نیشتەجێی عێراق و هەروەها بارودۆخی ئێستای وڵات تاوتوێکرا.

‎دواتر پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری و شاندی یاوەری و نوێنەری کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا سەردانی نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ڕووسیا کرد، و لە لایەن نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی د. دانەر ئەبوبەکر پێشوازیان لێکرا. لە سەرەتای دیدارەکەدا دکتۆر دانەر بەناوی نوێنەرایەتی و هەرێمی کوردستان بەخێرهاتن و خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەم سەردانییەی جەنابیان بۆ نوێنەرایەتی. دواتر بەشداربووانی دیدارەکە گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە ڕەوەندی کوردی و کوردستانیان و پێکهاتەی ئاشووری لە ڕووسیا و دۆستایەتی و هاوبەشی نێوان نوێنەرانی پێکهاتە جیاجیاکانی کوردستان لەم وڵاتەدا، هەروەها مێژووی بەیەکەوەکارکردنی نێوان ڕووسیا و کوردستانیان بە گرنگ لە قەڵەم دا. د. دانەر مستەفا دووپاتی گرنگی و پیرۆزی هاتنی جەنابی پاتریاکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووریەکانی بۆ ڕووسیا و نوێنەرایەتی کردەوە، ڕایگەیاند نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا هەمیشە لە پەیوەندییەکی نزیکدایە لەگەڵ کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە مۆسکۆ و بەڕێز قەشە سامان ئۆدیشۆ. دوابەدوای کۆبوونەوەکە، نوێنەری هەرێمی کوردستان د. دانەر مستەفا، کتێبی یادەوەری و کورد و دیاسپۆرای پێشکەش بە پاتریارک مار ئاوای سێیەم کرد، جەنابی پاتریارکی سێیەم لە لایەن خۆییەوە ڕەمزی بەنرخی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری پێشکەش بە نوێنەرایەتی و نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا کرد.

‎ڕۆژی ۲٤/۱٠/۲٠۲۳ نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی و شاندی باڵوێزخانەی ئێراق لە مۆسکۆ و نوێنەری کەنیسەی ئۆتۆدۆکسی ڕووسیا لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڤنۆکەڤەی مۆسکۆ پێشوازیان لە پاتریاک مار ئاوای سێیەم و شاندی یاوەری کرد.