نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕووسیای فیدراڵ بە سەرپەرشتی دکتۆر دانەر مستەفا پیرۆزبایی ڕۆژی یەکێتیی نیشتیمانی لە سەرجەم دانیشتوانی ڕووسیا دەکات!
ئەم جەژنە ساڵانە لە ٤ی تشرینی دووەمدا لە ڕۆژی ڕزگاری مۆسکۆ لە ساڵی ١٦١٢ بەڕێوەدەچێت. لەم ساڵەدا بە هاوکاری میلیشییە سەربازیەکانی گەل بە سەرۆکایەتی کوزمی مینین و دیمیتری پۆژارسکی، پایتەختی ڕووسیای سەردەمی دەسەڵاتی سیاسی ئەو سەردەم لە دەستی داگیرکەرانی بیانی ڕزگار کرا، کاتێک دەوڵەت نەیتوانی بە تەنیا ڕووبەڕووی ئاڵانگاری و هێرشە سەربازیەکان ببێتەوە کە لەلایەن هێزەکانی پۆڵندا و لیتوانیانی ئەو سەردەم ڕووبەروووی هێرشی داگیرکاری ببوونەوە. سەرکەوتنی ئەم ڕۆژە تۆمارکرا بە ڕۆژی دادپەروەری و یەکێتی نیشتمانی خەڵکی مۆسکۆ و کۆبوونەوەیان لە دەوری یەک ئامانج و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بۆ خۆشگوزەرانی هاونیشتیمان.
لە کاتی ئێستادا زیاتر لە ۱۹٠ گەل لە ڕووسیا دەژین، لەنێویاندا گەلی کورد. لەم ڕۆژەدا دەخوازین پیرۆزبای خۆمان بگەێنینە هەموو ئەو گەل و نەتەوانەی لە دەوری یەک ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەش کۆبوونەتەوە و ئاهەنگی ئەم جەژنە دەگێڕن.