قوتابیانی کوردستانی لە مۆسکۆ سەردانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانیان کرد

قوتابیانی کوردستانی لە مۆسکۆ سەردانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانیان کرد

قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵا لە مۆسکۆ دەخوێنن، سەردانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان کرد، ئەم مەراسیم و سەردانییە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی ئاڵای کوردستان کە ساڵانە لە ١٧ی کانوونی دووەمدا بەرز ڕادەگیرێ، هەروەها نزیکبوونەوە لە سەری ساڵی نوێی ۲٠۲٥.

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتیی لە وتەیەکی کورتدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم دیدار و چاوپێکەوتنەو پیرۆزبای ڕۆژی ئاڵای کوردستان و سەری ساڵی نوێی لە ئامادەبووان کرد. دواتر بەشداربووانی مەراسیمەکە لە گفتوگۆی کراوە ڕاو بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە زۆر بابەتی تایبەت بە خوێندن و بارودۆخی گشتی کوردستان خستە ڕوو.