بەرزراگرتنی یادی ٣٠ ساڵەی نەوای ئارام و بڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایش

بەرزراگرتنی یادی ٣٠ ساڵەی نەوای ئارام و بڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایش

بە بۆنەی یادی ٣٠ ساڵەی دروستکردنی نەوای ئارام بۆ هەرێمی کوردستان و بڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چالاکێکی تر بۆ بەرزراگرتنی ئەم یادە مەزنە بەشداریکرد. بۆ ئەم مەبەستە و دەستکەوتە مێژووییەی گەلی کوردستان پیرۆزبای و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی گەیاندە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەموو ئەو دەوڵەت و لایەنانەی لەو کاتە سەخت و دژوارەدا هاوکاری و پشتگیری گەلی کوردیان لە هەرێمی کوردستان کرد. کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا لە رێگای سایتی هەواڵی ریاتازە بە شێوەی ئۆنڵاین لەگەڵ بەڕێز ڤلادیسڵاڤ میخایڵ ئیڤانۆڤ کوردناسی دیاری رووسیا بە تێر و تەسەلی گفتوگۆیان کرد لەسەر گرینگی ئەم بڕیارە بۆ هەرێمی کوردستان و جیهانی لە رووی دیموکراتییەت و مافی مرۆڤ. لە هەمان کاتدا کێشە و بەربەستەکانی ئەمڕۆی بەردەم هەرێمی کوردستان خرانە بەرباس و گفتوگۆکردن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *