نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی سەردانی پەیمانگای دەستنوسی ڕۆژهەڵاتناسی کرد

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی سەردانی پەیمانگای دەستنوسی ڕۆژهەڵاتناسی کرد

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدراڵ بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر سەردانی پەیمانگای دەستنوسی ڕۆژهەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای رووسیا) لە شاری سانپترسبۆرگ کرد، بە مەبەستی پیرۆزبای کردنی سەر ساڵی نوێی ۲٠۲۲. لە لایەن بەرپرسی پەیمانگا بەڕێز پرۆفیسۆر، دکتۆرە ئیرینا فێدەرەڤنە پەپۆڤە پێشوازی لێکرا کە تێیدا بەڕێز نوێنەری کاربەرێکەر پیرۆزبای ساڵی نوێی لە جەنابیان و تەواوی کارمەندانیان کرد، هەروەها ئەندامیەتی فەخیری ئەکادیمیای کوردی لە ڕیگای جەنابیانەوە بەخشرا بە پرۆفیسۆر، دکتۆرە زارا ئەلێڤنە یوسوپۆڤە کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا پێشنیاری کردبوو وەک چۆن لە ڕابردوودا هەر لەسەر پێشنیاری نوێنەری کاربەڕێکەر ئەندامیەتی فەخری ئەکادیمیای کوردی بەخشرا بە بەڕێز پرۆفیسۆر، دکتۆرە ێڤگێنییە ڤاسیلێڤە. لە درێژەی دیدارەکەیاندا هەردوو لایەن گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕۆڵی گرینگی ڕۆژهەڵاتناسانی رووسیا هەر لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی رووسیا، دواتر یەکێتی سۆڤیەت و رووسیای نوێش سەبارەت بە زانستیکردنی پرسی کورد و پاراستنی کلتور و ئەدەب و سەرچاوەیەکی زۆری زانستی سەبارەت بە کورد و کوردستان. هەروەها بەیەکەوەکارکردنی نوێنەرایەتی و پەیمانگای ناوبراو لە داهاتوودا. لە کۆتای دیدارەکەدا بەڕێز دکتۆرە پەپۆڤە پەرتوکی بەناو نیشانی <دەستوخەتی (نۆتی) سەدەی ناوەڕاستی ئەدەبی کوردی) ڕۆژهەڵاتناسی بەناوبانگ رۆدینکۆی کردە دیاری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *