‎پیرۆزبای و سوپاس و پێزانین

‎پیرۆزبای و سوپاس و پێزانین

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدراڵ بە بۆنەی ساڵی نوێی ۲٠۲۲ پیرۆزبایێکی گەرم ئاراستەی هەموو لایەک دەکات. بەم بۆنەیەوە دیاری و پیرۆزبای پێشکەشی چەند دۆست و هاوڕێکی نزیکی گەلی کوردمان کرد. هەروەها سوپاس و پێزانینی نوێنەرایەتی و دیاری سەری ساڵی پێشکەش بە قوتابی بەڕێز کاک ئەحمەد فاروق کەرکوکی کرد لە پای ئەو خزمەت و هاریکاریانەی پێشکەشی قوتابیانی کوردستانی دەکات بە بێ بەرامبەر لە پاڵ خوێندنی زانکۆی خۆی لە مۆسکۆ، هەر لە پێشوازیکردن لە فرۆکەخانە و ڕایکردنی مامەڵەکانیان لە زانکۆکانی مۆسکۆ. دەخوازین تەمەن درێژ و نمونەی زۆر بێت.

‎وێنە، سەردانیکردنی چەند قوتابێکی کوردستانی نوێی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن لە مۆسکۆ، بۆ نوێنەرایەتی و میوانداریکردنیان، کە کاک ئەحەمەد هاوکار و کارئاسانی پێشکەش کردوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *