ساڵڕۆژی بۆمبارانکردن و کۆمەڵکوژی قەڵادزێ لە ٢٤/٤

ساڵڕۆژی بۆمبارانکردن و کۆمەڵکوژی قەڵادزێ لە ٢٤/٤

24ی نیسانی 48 مین ساڵیادی بۆردومانی شاری قەڵادزییە کە لەلایەن حکوومەتی بەعسی ڕووخاوەوە بە فڕۆکە بۆردومان کرا و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.

 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ساڵی 1974 چەند فڕۆکەیەکی ڕژێمی بەعس، زانکۆ سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو بۆردومان کرا بووە هۆی شەهید بوونی 134 کەس و 150 کەسیش بریندار بوون وز یاتر لە 200 خانووش ڕووخێندران و زۆرینەی شەهید و بریندارکان خوێندکاران بوون.

 دانیشتوانی قەڵادزێ دوای هەشت ساڵ لە رووداوی بۆردومانی شارەکەیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٨٢ بۆ یەکەمجار لەدژی حکوومەت ڕاپەڕین کە بە توندی لەلایەن حکوومەتەوە سەرکوت کران. 

قەڵادزێ یەکێک لە شارۆچکەکانی سەر بە قەزای پشدەرە لە ‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و هاوسنورە لەگەڵ شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی دانیشتوانی ١٤٠،٠٠٠ کەسە ، لە ساڵی ١٨٩٣ لەلایەن عوسمانییەكانەوە قەڵادزێ‌ كراوە، بە قەزا بۆ جێبەجێ‌كردنی دەسەڵاتی ناوەندی، بەڵام دواتر کراوەتەوە بە ناحیە.

 رووبەری تەواوی سنووری قەزای پشدەر بە گشتی ٤٠٠ كیلۆمەتر دوو جا دەبێت و لەڕووی پۆلێنی جوگرافیاوە دەکەوێتە ناوچەی چیا بەرزەکان و بەرزایی لە دامێنی زێی بچووک دەگاتە (٧٨٠) پێ و تا بەرەو باکوور بچین زیاد دەکات و دەگاتە 1800 پێ.

 قەڵادزێ‌ پێكهاتووە لە گەڕەکەكانی (كارەبا، خانەقا، ئیمام قاسمە، ئاشتی، شەهیدان، ڕاپەڕین، هەنارۆك، گربداخ وفەرمانبەران) سنووری قەزای پشدەر دەشتێكی بەرفراوانی هەیە و هەر چوار دەورەی بە زنجیرە چیا دەور دراوە، لە سنووری رۆژهەڵاتی قەڵادزێ‌ بریتییە لە چیاكانی (مامەندە، بڵفەت، دووپەزە، ملەبا) لە بەشی رۆژئاواش چیای كێوەڕەش و لە بەشی باكووری زنجیرە چیای قەندیل و لەبەشی باشووریش زنجیرە چیای ئاسۆس و كوڕیس هەڵکەوتوون”.

 ڕووباری زێی بچووك كە لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دێت بە نزیك شاری قەڵادزێدا تێدەپەڕێت و دەڕژێتە بەنداوی دووكانەوە. ڕووداوەکانی قەڵادزێ بریتین لە

لەساڵی 1963حكوومەتی عیراق لە سەردەمی (عەبدولسەلام عارف)دا بۆردومانی شاری قەڵادزێیان كردووە

لەساڵی 1966دا جارێكی‌تر و لە سەردەمی حكوومەتەكەی (عەبدولڕەحەمن عارف)دا بۆردوومانی ئەو شارەیان كردووەتەوە

كارەساتی بۆردوومانی 24/4/1974لەلایەن رژێمی بەعس و شەهیدكردنی هاووڵاتیانی ئەو شارە و ڕووخانی زانكۆی سلێمانی لە قەڵادزێ‌ بە قەدەغە ترین چەك

یەكەم شاڵاوی ڕاگواستنی زۆرەملێی رژێمی بەعس لە ساڵی 1977دا كە دانیشتووانی گوندەكانی بناری قەندیل بوون

دووەم شاڵاوی راگواستنی زۆرەملێ‌ كە 1978دا رژێمی بەعس گوندەكانی راگواستن بۆ ئۆردوگاكانی (بەستەستێن، تووەسوران، ژاراوە و پێماڵك) بوو

1981راگواستنی جارێكی تری زۆرەملێی ئۆردووگای بەستەستێن لە ساڵی

راپەڕینی 24/4/1982بۆ یادكردنەوەی بۆردوومان و كارەساتی 24/4/1974بوو كە چین و توێژە جیاجیاكانی قەڵادزێ‌ دژی رژێمی بەعس ڕاپەڕین.