ساڵڕۆژی هاوڕێیەتی و بنیاتنانی پەیوەندی دیپلۆماسی نیوان رووسیا و هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا

ساڵڕۆژی هاوڕێیەتی و بنیاتنانی پەیوەندی دیپلۆماسی نیوان رووسیا و هەرێمی کوردستان بەرز ڕاگیرا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە یادی ۱٥ ساڵەی دۆستایەتی و درووستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەشداری لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی کونسوڵگەری گشتی ڕووسیای فیدراڵ لە هەرێم کرد.لەبۆنەکەدا، بەرپرسی فەرمانگە ووتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا ئاماژەی بە دۆستایەتی لەمێژینەی هەردوو گەلی کورد و ڕووس کرد و جەختییشی لە پەیوەندی بەهێزی نێوانییان لەسەر بنەمای بەها و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە.شایانی باسە کە ژمارەیەکی زۆری دیپلۆمات و کونسوڵی ووڵاتان لە هەرێم و وەزیران و پارێزگار و ڕاوێژکارانی حکومەتی هەرێم و نوێنەری حیزبەکان لە مەراسیمەکەدا ئامادە ببوون.