سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی رووسیا لە عێراق کرد

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی رووسیا لە عێراق کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئایاری 2022 ڕێزدار مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز ئۆلێگ لڤین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرام.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و لێکەوتە نەرێنییەکانی شەڕەکە لە سەر دۆخی ئابووری جیهان و گوزەرانی هاووڵاتییان کرا. جەنابی سەرۆک وەزیران جەختی لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان کردەو..