بەشداری گەنجانی کوردستان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی لاوان لە رووسیا

گەنجانی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی لاوان لە ژێر ناونیشانی ( لوتکەی ئاشتی جیهانی) کرد، کە لە شاری ئۆرێنبۆرگ لە ڕێکەوتی ۸ بۆ ۱٤ حوزیران بەڕێوەچوو. لە ماوەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە گەنجانی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە زیاتر ئاشنای کلتور و شارستانیەتی رووسیا و هەموو نەتەوە و وەڵاتانی تر بوون کە گەنجانیان لەو کۆڕبەندەدا بەشدار بوون، هەروەها کلتور و داب و نەریتی کوردیان زیاتر ناساند بە گەنج و بەشداربوانی ئەم کۆڕبەندە. لە کۆتای گەشتەکەیان، گەنجانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانیان لە رووسیا کرد، لە لایەن نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی پێشوازیان لێکراو، دوای دەستخۆشی و پیرۆزبای ئەم سەرکەوتنە، دووپاتی پشتگری و هاوکاری زیاتری نوێنەرایەتی بۆ کردنەوە کە هەر لە سەرەتای ئامادەکاریەکانیان هاوکاری پێشکەشکردن بە مەبەستی ڕێنوێنی پێویست و سەرکەوتنیان لەم کۆڕبەندەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *