نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا سەردانی زانکۆی (قوتابخانەی باڵای ئابووری) کرد

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا سەردانی زانکۆی (قوتابخانەی باڵای ئابووری) کرد

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا سەردانی زانکۆی (قوتابخانەی باڵای ئابووری) کرد

ئەمڕۆ، ۲۱/٦/۲٠۲۲ نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا سەردانی یەکەمین و بەناوبانگترین زانکۆی رووسیا (قوتابخانەی ئابووری باڵای) کرد، کە لە لایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و راگری کۆلێژی زانستە بیرکارییەکان پێشوازی لێکرا.

لە چوارچێوەی دیدارەکەدا هەردوولا گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە چارەسەرکردنی پرسی قوتابیانی کوردستان کە لەم زانکۆییە دەخوێنن یاخود بڕیارە لە داهاتوودا بخوێنن. هەروەها باسیان لە چۆنیەتی بەرەوپێشبردن و بەیەکەوەکارکردنی نوێنەرایەتی و زانکۆی ناوبراو کراییەوە بۆ هاتوو.

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی رووسیا بەڕێز د.دانەر ئەبوبەکر تیشکی خستە سەر جیاوازی سیستەمی خوێندنی باڵا لە رووسیا و کوردستان، بە تایبەتی لە رووی زانستە گشتی و بیرکارییەکانەوە، هەر بۆیەشە وەک هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدەین سوود لەو زەمالانە وەربگرین کە حکومەتی رووسیا ساڵانە پێشکەشی قوتابیانی هەرێمی کوردستانی دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *