سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی ڕووسیای فێدراڵ دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتی نوێی ڕووسیای فێدراڵ دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسولی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

کونسولی گشتیی ڕووسیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی. بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.