سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی رووسیای فێدراڵ لە عێراق کرد

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی رووسیای فێدراڵ لە عێراق کرد

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٤/۱٠/۲٠۲۲ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیای فێدراڵ لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان کرد دەربارەی بارودۆخیی گشتی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیای فێدراڵ.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.