لە پەرتوکخانەی ئەدەبیاتی بیانی رووسیا ئێوارە کۆرێک بە ناونیشانی ( بەرەی ئاشتی: شارستانیەتە ناڕۆژئاواییەکان. کوردەکان، جەنگاوەر و سوارچاکی ڕۆژهەڵات، بەڕێوەچوو.

لە پەرتوکخانەی ئەدەبیاتی بیانی رووسیا ئێوارە کۆرێک بە ناونیشانی ( بەرەی ئاشتی: شارستانیەتە ناڕۆژئاواییەکان. کوردەکان، جەنگاوەر و سوارچاکی ڕۆژهەڵات، بەڕێوەچوو.

لە ۲٤ کانوونی یەکەمی ۲٠۲۲ لە پەرتوکخانەی ئەدەبیاتی بیانی رووسیا لە ژێر ناوی (رودۆمینۆ) ئێوارە کۆرێک بە ناونیشانی ( بەرەی ئاشتی: شارستانیەتە ناڕۆژئاواییەکان. کوردەکان، جەنگاوەر و سوارچاکی ڕۆژهەڵات، ڕیکخرا. هەر لە چوارچێوەی ئەم چالاکییە کلتورییە پێشەنگایەک بۆ کەل و پەلی کلتوری کورد و ژمارەیەکی دیار پەرتوک لەسەر کوردان نوسراو لەگەل میوەی وشکرا و هەناری کوردستان و شیرینی کوردی نمایشکران. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەڕێز تاتیانە سێمێنکۆ سەرپەرشتیاری سەنتەری کلتوری فرانکۆتێکە (ئەدەبیاتی بیانی) بەخێرهاتنی میوانانی کرد، سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا و سەنتەری کلتوری ڕۆژهەڵاتی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی کرد بۆ ئامادەکاری ئەم چالاکییە و بەیەکەوەکارکردنە. ناوبراو تیشکی خستە سەر ڤیستیڤاڵی ئەم ساڵی سەنتەری کلتوری فرانکۆتێکە، کە لە ڕێکەوتی ۱٤ کانوونی یەکەمی ۲٠۲۲ دەستی پێکردووە و ۲۸ کانوونی دووەم کۆتای پێدێت، ژمارەیەکی بەرچاو لە سەنتەری کلتوری لە رووسیا و پاشکۆی کلتوری باڵوێزخانەکان و دیپلۆماتان بەشداری تێدا دەکەن، هەروەها تیشکی خستە سەر دۆڵەمەندی کلتوری کوردی و گرینگی بەشداربوونی ئەم ڤیستیڤاڵە. دواتر دکتۆرە لانە ڕەوەندە فیدای سەرۆکی سەنتەری کولتوری ڕۆژهەڵاتییەکان لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای رووسیا) لە پرێزنتەیشنێکدا بە وردی تیشکی خستە سەر کلتور و داب و نەریتی کوردەواری، و جل و بەرگی کورد و خواردن و خوادنەوەی کوردی لە جەژن و بۆنەکاندا. دواتر پرۆفیسۆر رەشاد میران جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بە شێوەی ڤیدۆی تۆمارکراو بەشداری کردن لەو مەراسیمە گرینگە، سوپاسی ڕێکخەرانی ئەم چالاکییەی کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر کاروباری زانستی خۆی لەناو ناوەندە زانستیەکان و کاری هاوبەش لەگەڵ ناوەندە زانستیەکانی رووسیا لە بواری ئەدەب و هونەری کوردی. هەر لە درێژەی چالاکییەکەدا دکتۆر دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیای فێدراڵ بەناوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا سوپاسی رێکخەرانی ڤیستیڤاڵەکەی کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاری داهاتوو و خزمەتی زیاتری کلتوری نەتەوەکانی جیهان. دواتر تیشکی خستە سەر کلتور و داب و نەریتی کوردەواری و ڕۆڵی ڕۆژهەڵاتناسانی بە گرینگ وەسفکرد لە خزمەتکردنی ئەدەب و کلتوری کوردیدا. دواتر بەڕێزان دکتۆر لانە مەجیدەڤنە و دکتۆر دانەر ئەبوبەکر وەڵامی پرسیاری ئامادەبووانیان دایە. مەراسیمەکە بە کردنەوەی پێشەنگاو خواردن و شیرینی کوردی و گفتوگۆی کراوە لە نێوان میواندا کۆتای پێهات. شایەنی باسە ئەم ئێوارە کۆرە بووە جێگای خۆشحاڵی میوانان و تەواوی ڕێکخەرانی ڤیستیڤاڵ، بەڵێنی بەردەوامی و بەیەکەوە کارکردن دووپات کرایەوە لە نێوان ڕێکخەران و بەشداربوان.