‎ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۳/۲/۲٠۲۳ یەکەمین ساڵڕۆژی ماڵئاوای پ.د.زارا ئەلیڤنەیە.

‎ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۳/۲/۲٠۲۳ یەکەمین ساڵڕۆژی ماڵئاوای پ.د.زارا ئەلیڤنەیە.

ڕێکەوتی ۳ ی شوبات کە ساڵڕۆژی لە دەستدانی پرۆفیسۆر زارا ئەلێڤنەیە، ڕۆژێکی ناخۆش و خەسارەتێکی گەورەییە بۆ ڕۆژهەڵاتناسان و، کوردناسانی هەموو دنیا، و گەلی کورد بە گشتی.

خوا لێخۆش بوو زیاتر لە ۱۲٠ کاری زانستی و ۸ پەرتوکی بۆ خزمەتی زانست و گەلەکەی نوسیووە. یەکەم کەس بوو لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی دیالێکتی گۆرانی زمانی کوردی ئەنجام دا.

‎خوا لێخۆشبوو، خۆشەویستێکی بێ وێنەی هەبوو بۆ گەلی کورد. هەموو ژیانی خۆی کردە قوربانی میللەتەکەی خۆی. لە ڕاستیدا ئەمڕۆ بۆ هەموو لایەکمان ڕۆژێکی قورس و پڕ غەمبارییە.
‎تاکە شتێک کەمێک لە ئیش و ئازارەکانمان کەم بکاتەوە ئەوەیە، کە پرۆفیسۆر زارا ئەلێڤنە لە کۆتای ڕۆژەکانی ژیانیدا، ئەو هەستەی لا دروست بوو، کە چەند پێویست و گرینگە لای گەلەکەی، و تەواو شادومان و دڵخۆش بوو. کۆتا دیدارمان چەند ڕۆژێک پێش وەفاتی خوا لێخۆش بێت بوو، کاتێک ئەندامیەتی فەخری ئەکادیمیای کوردیمان پێبەخشی، زارا ئەلیڤنە پڕ شادومان و دڵخۆش بوو بەم خەڵاتە. ئەو دیدارە زۆر گەرم و گوڕ بەڕێوەچوو، لە ماڵی جەنابیان، چاو و شیرینی دەستی جەنابیانمان خوارد، نەمانزانی چۆن کات ئاوا خێرا تەوا بوو، زارا ئەلێڤنە پلانی دارشتبوو توێژینەوەی نوێ بنوسێ.

‎ئەوەی ئەمڕۆ بگوترێت، جێگای ئەو بۆشایی و خەسارەتە گەورەییە ناگرێتەوە.
‎بۆ هەمیشە پرۆفیسۆر زارا ئەلێڤنە و ئەوەی بۆ گەلەکەمانی کردووە، لە بیر و هۆشماندا دەمێنێتەوە.

‎یاد و یادگاری گەشاوە بێت

‎د. دانەر ئەبوبەکر نوێنەرایەتی کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا