نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی لە سەنتەری کلتوری ڕۆژهەڵات بەشداری ئێوارە کۆنسێرتێکی مۆسیقا کرد کە وەک کارێکی خێرخوازی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بەڕێوەچوو

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی لە سەنتەری کلتوری ڕۆژهەڵات بەشداری ئێوارە کۆنسێرتێکی مۆسیقا کرد کە وەک کارێکی خێرخوازی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا و تورکیا بەڕێوەچوو

۱٤ شوباتی ۲٠۲۳ لە سەنتەری کلتوری ڕۆژهەڵات لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی مۆسکۆ (زانستی ئەکادیمیای ڕووسیا) ئێوارە کۆنسێرتێکی موسیقا بۆ پشتگیرو کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی سووریا و تورکیا بەڕێوەچوو. لەم کارە خێرخوازییە د. دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی ڕووسیا بەشداری تێدا کردوو و سوپاسی ڕێکخەرانی ئەم کارە خێرخوازی و مرۆییەی کرد. هەروەها بەڕێز ناوبراو پشتگیری خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەشداری کردن و هاوکاریکردنی هەموو کارێکی خێرخوازی کە لە چوارچێوەی یاسادا بەڕێوەبجن.