نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ چارشەمبا سۆر لە کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکات

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ چارشەمبا سۆر لە کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکات

بە ناوی خۆم و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ پیرۆزبای جەژنی چارشەمبا سۆر لە خوشک و برایانی کوردانی ئێزدی ڕووسیا و دەوڵەتانی یەکێتی کۆمارە سەربەخۆکان و هەموو  جیهان دەکەم. جەژنی چارشەمبا سۆر یەکێکە لە جەژنە هەرە دێرینەکانی سەر زەمین کە دەگەڕێتەوە سەردەمی پەیدابوونی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و بابلیەکانەوە، بە مانای سەری ساڵی نوێ دێت. ساڵانە، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمی ۱۸ نیسان دەست دەکرێت بە ئامادەکارییەکانی جەژن و خەڵکی پەیتا پەیتا سەردانی لالشی پیرۆز دەکەن. ڕۆژی دواتر کە دەکاتە چوار شەممە دەست دەکەن بە پیرۆزبای کردن لە یەکتر و گۆڕینەوەی دیار و سەردانی خزم و کەس و کار و شوێنە پیرۆزەکان.

لە ئاینی ئێزدیی دا جەژنی چارشەمبا سۆر بە مانای سەرەتای دروستبوونی گەردوون و پەیدابوون لە سروشت دا دێت.

بەم بۆنەوە پیرۆزبای چارشەمبا سۆر لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوای ڕۆژێکی تازە و ژیانێک خۆشگوزەرانیان بۆ دەخوازم.

دانەر ئەبوبەکر مستەفا

کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ