نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەژنی ڕەمەزانی لەگەڵ قوتابییە کوردستانییەکانی مۆسکۆ پیرۆز کرد

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەژنی ڕەمەزانی لەگەڵ قوتابییە کوردستانییەکانی مۆسکۆ پیرۆز کرد

یەکەمی ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، دکتۆر دانەر ئەبوبەبکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی زانکۆی پاتریس لومومبا (هاوڕێیەتی نێوانی گەلان)ی لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ کردوو و بۆ نانی جەژنی وەک کولتوورێکی کوردەواری کۆن قوتابیانی کوردستانی کۆکردەوە. ئامانج لەم مەراسیمە، جەژنە پیرۆزە و کەم کردنەوەی کەمێک لە هەستی غەریبی و دوور لە وڵات و خاو خێزانەکانیان بوو لە کاتی جەژندا و هەروەها جەژنە پیرۆزە لە یەکتر و زیاتر بە یەکتر ناساندنی قوتابییە کوردستانییەکان و لێکۆڵینەوە لە کێشە و گرفتەکانیان بوو.

‎ئەم دیدار و مەراسیمە بووە جێگای خۆشحاڵی تەواوی ئامادەبووان و سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە ڕووسیا کرد بۆ ئەم میواندارییە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە.