ساڵڕۆژی بۆمبارانکردن و کۆمەڵکوژی قەڵادزێ لە ٢٤/٤

ساڵڕۆژی بۆمبارانکردن و کۆمەڵکوژی قەڵادزێ لە ٢٤/٤

ئەمڕۆ ٢٤ی نیسان ٤٩ مین ساڵیادی بۆردومانی شاری قەڵادزییە کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی لەناوچوو بە فڕۆکە بۆردومان کرا و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.

 کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیی ساڵی ١٩٧٤ چەند فڕۆکەیەکی ڕژێمی بەعس، زانکۆ سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو بۆردومان کرا بووە هۆی شەهید بوونی ١٣٤ کەس و ١٥٠ کەسیش بریندار بوون و زیاتر لە ٢٠٠ خانووش ڕووخێندران، زۆرینەی شەهید و بریندارکانیش خوێندکارانی زانکۆ بوون. 

لەساڵی ١٩٦٣ حكوومەتی عیراق لە سەردەمی (عەبدولسەلام عارف)دا بۆردومانی شاری قەڵادزێی كرد، لە ساڵی ١٩٦٦دا جارێكی‌تر و لە سەردەمی حكوومەتەكەی (عەبدولڕەحەمن عارف)دا بۆردوومانی ئەو شارەیان کردەوە.

لە یادی هەشت ساڵەی بۆردومانی زانکۆی سليمانی لە قەلادزێ، خەڵکی ئەم شارە لە ٢٤/٤/١٩٨٢ ڕژانە سەرشەقام و یادی ئەم تاوانەیان کردەوە، بەڵام ڕژێم بە هەمان شێوە بە توندترین شێوە وەڵامی یادکەرەوانی ئەم تاوانەی دایەوە و ڕووداوێکی تری ناخۆشی مێژووی دژ بە خەڵکی قەڵادزێ و گەلی کورد تۆمار کردەوە.

ئێمە ئەم تاوانە شەرمەزار دەکەین و دەخوازین هەرگیز دژ بە گەلی کورد دووبارە نەبێتەوە.

نوێنەرایەتی ‌‌‌حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ