‎شای و هەڵپەرکێی کوردی لە ئۆڵیمپیادی سەما جیهانییەکان پلەی دووەمی بە دەستهێنا

‎شای و هەڵپەرکێی کوردی لە ئۆڵیمپیادی سەما جیهانییەکان پلەی دووەمی بە دەستهێنا

نۆزدەهەمین ئۆڵمپیادی سەما جیهانییەکان لە ڕۆژی سەمای جیهانی کە یونسکۆ دیاری کردووە بە بەشداری شای و هەڵپەرکێی کوردی لە لایەن کچانی ڕووس بەڕێوەچوو. شای و هەڵپەرکێی کوردی لە ڕکابەرایەتی دووئێت (دوو کەسی) لەناو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەرەبی پلەی دووەمی بە دەستهێنا. دکتۆر دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ دیاری و پیرۆزبای گەرمی ئاراستەی ڕاهێنەری بە توانا لیلی میرۆنۆڤە و هاوکارانی و هەردوو بەشداربووی سەرکەتووی ئۆڵیمپیادی سەما جیهانییەکان نەدێژدە و ماریا کرد.

‎بەشداربووان و ئەکتەرانی ستافی شای و هەڵپەرکێی کوردی زۆر سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆ هەرێمی کوردستان و پشتگیرییەکانیان.

‎شایەنی باسە نوێنەرایەتی حکومەت لە ڕووسیا بەردەوام پاڵپشتی ئەم بیرۆکە کەلتوورییانە دەکات کە زیاتر کەلتووری کوردی بە دنیا دەناسێنن و لە پاڵ کەلتووری وڵاتان لە ڤیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکان نمایش دەکرێن، هەر بۆ ئەم مەبەستەش چەندین پڕۆژەی کەلتووری و کاروباری نەتەوەی گەڵاڵە کراون و چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی تواناکانی نوێنەرایەتین بۆ جێبەجێ کردنیان.