نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەریەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا بەشداری لە مەراسیمی پیرۆزکردن و قوربانیدان لە پەرستگای مارت مریەم لە مۆسکۆ کرد

نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەریەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا بەشداری لە مەراسیمی پیرۆزکردن و قوربانیدان لە پەرستگای مارت مریەم لە مۆسکۆ کرد

لە ڕێکەوتی ۲۹ تشرینی یەکەمی ۲٠۲۳ د. دانەر مستەفا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە ڕووسیا بەشداری مەراسیمی پیرۆزکردن و قوربانیدانی لە کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووریەکان کرد کە لە لەلایەن پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری مار ئاوای سێیەم لە کڵێسای مارت مریەم لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو. ڕێوڕەسمی پیرۆزکردنی قوربانیدان و لیتۆرگیا ئیلاهیی هاوکات بوو لەگەڵ ٢٥ ساڵەی کردنەوەی کڵێسای مارت مەریەم لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیای فیدراڵ.
‎لە مەراسیمەکەدا بەڕێز قەحتان تەها خەڵەف جەنابی باڵیۆزی عێراق لە ڕووسیا و شاندێکی باڵیۆزخانەی فەلەستین لە مۆسکۆ و نوێنەرانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا و نوێنەرانی کۆمەڵگەی ئاشوورییەکان لە ڕووسیا و چەند کەسایەتی تری دیار ئامادەبوون.لە پەراوێزی مەراسیمەکەدا جەنابی مار ئاوای سێیەم بە گەرمی بە خێرهاتنی جەنابی باڵوێز و نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ڕووسیا کرد.

‎پاتریارکی کەنیسەی ئاشووری ڕۆژهەڵات مار ئاوای سێیەم لەسەر بانگهێشتی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ گەیشتە ڕووسیا و لەلایەن کاربەرێکەری نوێنەرایەتی و نوێنەرانی کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا و باڵوێزخانەی ئێراق لە مۆسکۆ پێشوازیان لێکرا.