کتێبی یادەوەرییەکان، جەنگی مەزنی نیشتمانی (جەنگی دووەمی جیهانی) بەشداریی کورد لە سەرکەوتنی هاوبەش بەسەر نازییەکاندا) بە زمانی کورد و ڕووسی بڵاو کرایەوە.

کتێبی یادەوەرییەکان، جەنگی مەزنی نیشتمانی (جەنگی دووەمی جیهانی) بەشداریی کورد لە سەرکەوتنی هاوبەش بەسەر نازییەکاندا) بە زمانی کورد و ڕووسی بڵاو کرایەوە.

یەکێک لە بە نرخترین و ستراتیژیترین کتێبە نایابەکانی ناو دیرۆکی
نەتەوەیمان بە زمانی کورد و ڕووسی بە ناونیشانی (کتێبی یادەوەرییەکان، جەنگی مەزنی نیشتمانی (جەنگی دووەمی جیهانی) بەشداریی کورد لە سەرکەوتنی هاوبەش بەسەر نازییەکاندا) کەوتە نێو چاپەمەنییە کوردی و ڕووسییەکانەوە.
ئەم کتێبە دەبێتە دیارێکی بە نرخ نەک تەنیا بۆ ڕووس و نەتەوەکانی تری ناو یەکێتیی سۆڤیەتی کۆن، بەڵکو دەوڵەتانی ئەورووپاش، چونکە ئەم پاڵەوانانە بەشداری ئازادکردنی زۆربەی هەرە زۆری پایتەختەکانی ئەورووپایان کردووە لە ژێر دەستی نازییەکاندا. ئێستا هەموو دنیا سەرقاڵی نووسینەوەی مێژووی خۆیانن، ئێمەی کوردیش توانامان هەیە ئیتر خۆمان مێژووی خۆمان بنوسینەوە.