گروپی مۆسیقای (با) لە شاری دهۆکی کوردستانەوە کۆنسێرت لە وڵاتی ڕووسیا پێشکەش دەکەن

گروپی مۆسیقای (با) لە شاری دهۆکی کوردستانەوە کۆنسێرت لە وڵاتی ڕووسیا پێشکەش دەکەن

لە ڕێکەوتی ۳۱ی ئازار فیلارمۆنیکی هەرێمی یارۆسڵاڤل و ١ی نیسان کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی شاری مۆسکۆ میوانداری کۆنسێرتی “خۆری نەورۆز” دەکەن بە بەشداری گروپی مۆسیقای کوردی “با”. بۆ یەکەمجارە گروپێکی کوردی لە شاری دهۆکی ڕەنگینەوە کۆنسێرتی گۆرانی و مۆسیقا لەسەر شانۆ و ناوەندی زانستی هونەرییەکانی ڕووسیا پێشکەش دەکەن بە ئامێرە میوزیکییە نەتەوەییەکانی کوردی وەک (قانوون، عود، تەمبور، زوڕنە و بالابان و دەف. ئاهەنگەکە بە دەنگی چوار هونەرمەند دەڕازێتەوە.
کۆنسێرتەکانی گروپی مۆسیقای (با) لە یادی جەژنی نەورۆز و لە چوارچێوەی بیست و دووهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی مۆسیقای “دەنگی گەردوون” بە پاڵپشتی بەرێزان پارێزگاری دهۆک، کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی لە مۆسکۆ و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ و سپۆنسەرەکانی تر بەڕێوەدەچێت.

بانگهێشتتان دەکەین بۆ ئێوارە ئاهەنگی هونەری لە کەشوهەوایەکی ئەفسوناوی مۆسیقی داب و نەریتی کوردی!

دەتوانن لە سایتی فەرمی کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی و فیلارمۆنیکی هەرێمی یارۆسڵاڤل بلیت دەستەبەر بکەن، کە لەم لینکانەی خوارەوە دەیان خەینەڕوو:
٣١ی ئازار، یارۆسلاڤل – https://www.yar-filarmoniya.ru/afisha/buy.php?af_id=4769
یەکەمی نیسان، مۆسکۆ – https://www.mosconsv.ru/ru/bilet/186970