نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیداڵ بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی ۲۷۲٤ کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی هەموو کوردانی دنیا و تەواوی گەلانی ئاری کە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن دەکات. نەورۆز، جەژنێکی کۆنی کوردە، کە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی کوردییەوە، و سەرەتای بەهار، بە مانای ژیانەوەی سروشت دێت. نەورۆز جەختکردنەوەیە لە پاراستنی زمان و کولتووری نەتەوەیی و بەهاکان. ئاگری نەورۆز، ڕەمزی ئازادی و پێشکەوتن و بەگژداچوونەوەی زوڵم و چەوساندنەوەیە.
لەم جەژنەدا، ئومێدی سۆز و خۆشەویستی و تەبای زیاتر بۆ هەموو لایەکتان دەخوازین. تەمەنا دەکەین ئاگری نەورۆز ببێتە هەوێنی بەهار و ساڵێکی نوێی بۆتان.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ