دوو چالاکی هونەری و کولتووری نەتەوەی کوردی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا لەناو دوو لە هەرە دێریترین ناوەندە مۆسیقییە هونەرەییەکانی ڕووسیا و دنیا ( کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی و فیڵاڕمۆنیای یارۆسڵاڤڵ) بەم چالاکییە نوێنەرایەتی و گروپی هونەری مۆسیقی (با) مێژووێکی پڕشنگداریان تۆمار کرد، چونکە یەکەمین جارە گروپێکی هونەری مۆسیقی کوردی لەناو ئەو ناوەندە بەناوبانگەی جیهان کۆنسێرت ئەنجام بدەن.
سوپاس بۆ بەڕێزان پارێزگاری دهۆک، سوپاس بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری دهۆکی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان، و هەر لایەن و بەڕێزێکی تر کە هاوکاری ئەنجام دانی ئەم چالاکییە گرنگە بوون.