پرێزنتەیشنی “کتێبی یادەوەرییەکان” سەبارەت بە بەشداریی گەلی کورد لە سەرکەوتن بەسەر فاشیزم و کۆنسێرت بۆ یادی ۹ ئایار ڕێکدەخرێت

پرێزنتەیشنی “کتێبی یادەوەرییەکان” سەبارەت بە بەشداریی گەلی کورد لە سەرکەوتن بەسەر فاشیزم و کۆنسێرت بۆ یادی ۹ ئایار ڕێکدەخرێت

٩ی ئایار کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی میوانداری بۆنەیەکی تایبەت بە سەرکەوتنی گەلانی سۆڤیەت لە جەنگی مەزنی نیشتمانی بەسەر نازییەکاندا دەکات. لە بۆنەکەدا گرنگی تایبەت بەو جەنگاوەرە کوردانە دەدرێت کە لەپاڵ گەلانی دیکەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران ئازایانە و خۆنەویستانە لە پێناو وڵاتەکەیان خەباتیان کرد. بەرنامەی چالاکییەکە بریتییە لە:

– پێشکەشکردنی پەڕتووکی “کتێبی یادەوەرییەکان، بەشداری کورد لە سەرکەوتنی هاوبەش بەسەر نازییەکاندا ١٩٤١-١٩٤٥”، کە لەلایەن دامەزراوەی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و گشتییەکانی ڕووس و کورد، وە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدڕاڵ ئامادە کراوە، لە نووسینی دا پشت بە ئەرشیفە کۆنەکان و بەڵگەنامە تازە دەرچووەکان و پەیامی خزم و کەس و کاری بەشداربووانی جەنگی دووەمی جیهانی بەستراوە.

– خوێندنەوەی هونراوە و شیعر بە زمانی ڕووسی و کوردی؛

– پێشکەشکردنی چەند پارچە مۆسیقای فۆکلۆری کوردی و مێژووی لە لایەن چەند مۆسیقژەنێکی دیار کە لە کوردستانەوە تەشریف دەهێنن، کە مێلۆدی و گۆرانییەکان بە ئامێری مۆسیقای کولتووری کوردی (دەف، قانونوون، عود، شمشاڵ و زووڕنا) پێشکەش دەکرێن. بەشداربووان بە جۆرەکانی گۆرانی فۆلکلۆری وەک لاوک و بەستە و حەیرا  ئاشنا دەبن، هەروەها دەچنە ناو کەشوهەوای مۆسیقای ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە.

پێشکەشکاری کۆنسێرتەکە دکتۆرە لانە ڕاوەندی-فادای دەبێت

ئەندامانی گرووپی مۆسیقا پێکدێن لە:

زانا جەبەلی – عود، گۆرانی وتن

میڤان ئەمین – قانوون

هەڤاڵ حەمەد – شێمشال

فەرمان خەیلانی – زووڕنا

ژینا خاڵقی – داف

ڕێبواری – دەف و تەپڵ و ئامێرەکانی تر…

دەتوانن لە سایتی فەرمی کۆنسێرڤاتۆری چایکۆڤسکی بلیت دەستەبەر بکەن، کە لەم لینکانەی خوارەوە دەیان خەینەڕوو: https://www.mosconsv.ru/ru/bilet/187353