نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا چوارشەمبا سۆر لە کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکات

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا چوارشەمبا سۆر لە کوردانی ئێزدی پیرۆز دەکات

بە ناوی خۆم و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا پیرۆزبای جەژنی چوارشەمب سۆر لە خوشک و برایانی کوردانی ئێزدی ڕووسیا و هەموو جیهان دەکەم. جەژنی چوارشەمبا سۆر یەکێکە لە جەژنە هەرە دێرینەکانی سەر زەمین کە دەگەڕێتەوە سەردەمی پەیدابوونی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و بابلیەکانەوە. ئێوارەی ڕۆژی سێ شەم دەست دەکرێت بە ئامادەکارییەکانی جەژن و خەڵکی پەیتا پەیتا سەردانی لالشی پیرۆز دەکەن. ڕۆژی دواتر کە دەکاتە چوارشەممە دەست دەکەن بە پیرۆزبای کردن لە یەکتر و گۆڕینەوەی دیار و سەردانی خزم و کەس و کار و شوێنە پیرۆزەکان.

لە ئاینی ئێزدیی دا جەژنی چوارشەمبا سۆر بە مانای سەرەتای دروستبوونی گەردوون و پەیدابوونی لە سروشت دا دێت و بە سەری ساڵی نوێ هەژمار دەکرێت.

بەم بۆنەوە پیرۆزبای چوارشەمبا سۆر لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوای ڕۆژێکی تازە و ژیانێک خۆشگوزەرانیان بۆ دەخوازم.

دانەر ئەبوبەکر مستەفا
کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رووسیا

Photo: Rudaw