لە مۆسکۆ پایتەخت لە ناوەندی چایکۆڤسکی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کرایەوە

لە مۆسکۆ پایتەخت لە ناوەندی چایکۆڤسکی یادی بەشداری گەلی کوردی لە سەرکەوتنەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کرایەوە

۹ ئایار لە کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی میوانداری بۆنەیەکی تایبەت بە سەرکەوتنی گەلانی سۆڤیەت لە ناویاندا گەلی کورد لە جەنگی دووەمی جیهانی بەسەر نازییەکاندا کرا. لە بۆنەکەدا گرنگی تایبەت مۆسیقای فۆکلۆری کوردی و ئەو جەنگاوەرە کوردانە درا کە لەپاڵ گەلانی دیکەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران ئازایانە و خۆنەویستانە لە پێناو مرڤایەتی دژ بەنازییەکان خەباتیان کرد. بەرنامەی چالاکییەکە بەم شێوەیە بوو :

– پێشکەشکردنی پەڕتووکی “کتێبی یادەوەرییەکان، بەشداری کورد لە سەرکەوتنی هاوبەش بەسەر نازییەکاندا ١٩٤١-١٩٤٥”، کە لەلایەن د. دانەر ئەبوبەکر  نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدڕاڵ ئامادە کراوە، لە نووسینی دا پشت بە ئەرشیفە کۆنەکان و بەڵگەنامە تازە دەرچووەکان و پەیامی خزم و کەس و کاری بەشداربووانی جەنگی دووەمی جیهانی بەستراوە.

پرۆگرامی مناسەباتەکە پێکات لە:

– خوێندنەوەی چەندین هونراوە و شیعر بە زمانی ڕووسی و کوردی؛

_ پارچە مۆسیقایەکی ڕووسی لە لایەن یەکێک لە مۆسیقژەنەکانی کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی پێشکەش کرا.

–  چەند پارچە مۆسیقای فۆکلۆری کوردی و مێژووی لە لایەن چەند مۆسیقژەنێکی دیار کە لە کوردستانەوە تەشریف بردوو بۆ مۆسکۆ پێشکەش کرا، کە مێلۆدی و گۆرانییەکان بە ئامێری مۆسیقای کولتووری کوردی (دەف، قانونوون، عود، شمشاڵ و زووڕنا) بوو. بەشداربووان بە جۆرەکانی گۆرانی فۆلکلۆری وەک لاوک و بەستە و حەیرا  ئاشنا کران، و خزێندرانە ناو کەشوهەوای مۆسیقای ناوچە جیاوازەکانی کوردستان.

پێشکەشکاری کۆنسێرتەکە دکتۆرە سڤێتڵانە ڕاوەندی-فادای گەورە توێژەری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای ڕووسیا) بوو.

ئەندامانی گرووپی مۆسیقا پێکهاتبوون لە:

زانا جەبەلی – عود، گۆرانی وتن

میڤان ئەمین – قانوون

هەڤاڵ حەمەد – کڵاڕنێت و شێمشال

فەرمەند خەیلانی – زووڕنا

ژینا خؤلقی – دەف

ئامادەبووان کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی لە مۆسکۆ و خەڵک و میوانانی تری نەتەوە جیاوازەکانی و کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی و هونەری ڕووسیا.

ئەم بۆنەیە بووە جێگای دەستخۆشی و خۆشحاڵی زۆری ئامادەبووان و ڕەوەندی کوردی بە گشتی.

جێگای خۆیەتی سوپاس و پێزانینی ئاراستە بەڕێز دکتۆر سەفین یاسین بکەین کە ئەرکی دابینکردنی تکتەکانی تەواوی مۆسیقژەنەکانی گرتە ئەستۆ، هەروەها سوپاسی نوێنەرایەتی حکومەت لە ڕووسیا دکتۆر دانەر کە بە تەنسیق لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لە مۆسکۆ هەستاون بە ئامادەکردنی ئەم مناسەباتە و ڕێکخستنی کار و چالاکییەکانی ناو ڕووسیا.

ئارەزووموندان دەتوانن لە سایتی فەرمی نوێنەرایەتی ئەم

پەرتووکە بە دەست بخەن.

https://disk.yandex.ru/i/pHCtv9VkHhcFCA