نوێنەری کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان سەردانی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای  ڕووسیا) کرد

نوێنەری کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان سەردانی پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی (زانستی ئەکادیمیای  ڕووسیا) کرد


 ئەمڕۆ ۱۳ی ئایار، د.دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی بە یاوەری وەزیری پێشووتری پەروەردەی کوردستان بەڕێز د. ناسح غفور ڕەمەزان سەردانی پەیمانگای  ڕۆژهەڵاتناسی ( زانستی ئەکادیمیای ڕووسیا) یان کرد، کە جەنابی وەزیری پێشووی پەروەردە لە ساڵانی سۆڤیەتدا لەم پەیمانگایە خوێندوویەتی.

سەرەتا شاندەکە سەردانی سەنتەری ڕۆشنبیری ڕۆژهەڵاتیان لە پەیمانگادا کرد و لەوێ لەگەڵ بەرپرسی ئەو سەنتەرە بەڕێز د. لانە ڕەوەندی-فەدای کۆبوونەوە. دواتر بەڕێز د. دانەر ئەبوبەکر “کتێبی یادەوەری” سەبارەت بە بەشداریی گەلی کورد لە سەرکەوتنی هاوبەش بەسەر فاشیزمدا پێشکەش بە ناوبراو کرد، هەروەها سوپاسنامەیەکی نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە پای بەڕێوەبردنی بۆنەی ٩ی ئایار کە لە کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی بەڕێوەچوو. 

. بەرپرسی سەنتەری ڕۆشنبیری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی گەشتێکی بۆ شاندەکە بەناو پەیمانگا و ئەو پێشانگایەی کە ئێستا لە سەنتەری ڕۆشنبیری بەڕێوەدەچێت ڕێکخست. 

دواتر د. دانەر مستەفا و د. ناسیح غفور ڕەمەزان چوونە بەشی کوردناسی لە پەیمانگای ناوبراو، لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی بەشەکە لەوانە (کیریل ڤێردیاێڤ، و میدیا ئۆزمانیان و ڤادیم ماکارێنکۆ کۆبونەوە. ئەندامانی شاندەکە کتێبی تایبەت بە خۆیان پێشکەش بە بەشی کوردناسی کرد، کە مێژوو و زانستی کوردناسی و ئەرشیفەکانی ئەو بەشە دەوڵەمەندتر دەکەن و ئاسانکاری بە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پرسی کورد و دیاسپۆرای کوردی لە جیهاندا دەدەن. کیریل ڤێردیاێڤ و ڤادیم ماکارێنکۆ لە بەرامبەردا چەند کتێبێکی خۆیان لەسەر پرسی ڕۆژئاوا پێشکەش بە د. دانەر مستەفا و د. ناسیخ  ڕەمەزان کرد. هەردوو لایەن سەبارەت بە پەرەپێدانی کوردناسی و بارودۆخی بواری خوێندنی باڵا و زانست بیرورایان ئاڵوگۆڕ کرد.

لە کۆتایی دیدارەکەدا ئەندامانی شاندەکە چاویان بە ڤیاچێسلاڤ بێلۆکرێنیتسکی سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست کەوت.