ئاهەنگی نەورۆز لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو

ئاهەنگی نەورۆز لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲٥ی ئازاری ۲٠۲۳ لە کاتژمێر ١٤.٠٠ لە شاری مۆسکۆ بە شێوەی ئامادەی و ئۆنلاین ئاهەنگی نەورۆز بە ئامادەبوونی ۲٥ نەتەوەی جیاوازی ئاری دەستیپێکرد. ئامادەبووان و بینەران نمایشی گروپە هونەرییە جیاوازەکانی گەلانیان بینی کە ئاهەنگی نەوروز دەگێڕن، هەروەها فلیم و بەرنامەی تایبەت دەربارەی نەریتی بەڕێوەچوونی نەورۆز و بەرنامەی منداڵان و چۆنیەتی دەربڕینی خۆشیەکانیان و یاریکردنیان لە نەورۆزدا و زۆر پرۆگرامی تر نمایشکران.

‎ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ بە بانگهێشتکردنی گروپی هونەری میللی دهۆک لەم ڤیستیڤاڵەدا بەشداریی کرد. ئامادەبووان سەمایەکی سەرسامکەری کوردییان بە وێناکردن لە هاتنی ساڵی نوێی کوردی پێشکەش بە ئامادەبوان و بینەرانی ڤیستیڤاڵی ئۆنڵاینی نەورۆزی مۆسکۆ کرد.

‎شایەنی باسە ڤیستیڤاڵی نەورۆزی مۆسکۆی پار ساڵ نزیکەی سێ ملیۆن بینەری هەبووە.

‎ پەخشی ڕاستەوخۆی ڤیستیڤاڵەکە دەتواندرا لە ماڵپەڕی
‎و navruz.online
VKontakte و Odnoklassniki، سۆشیاڵ میدیای
‎سایتەکانی
Komsomolskaya Pravda و Kultura.RF.
‎ببیندرێت.

‎هەروەها هاوبەشە میدیاییەکانی پڕۆژەکە: کەناڵی تەلەڤزیۆنی مۆسکۆ ۲٤، کەناڵی تەلەڤزیۆنی جیهان،کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئاسیای گەورە، وێستگەی ڕادیۆی FM ی ڕۆژهەڵات، ڤێستنیکی قەوقاز، ئاڤیشای ک.پ (کەمسەمۆڵسکایە پراڤدە) مۆسکولتوورە و کولتورە ڕوو.

تەواوی ڤیدیۆی نمایشەکە، دەتوانن لە کەناڵی تێلێگرامی نوێنەرایەتیمان لە ڕووسیای فیدراڵ لەم لینکەدا ببینین

https://t.me/krgrus/123