بە ناوی خۆم و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ پیرۆزبای جەژنی چارشەمبا سۆر لە خوشک و برایانی کوردانی ئێزدی ڕووسیا و دەوڵەتانی یەکێتی کۆمارە سەربەخۆکان و هەموو جیهان دەکەم. جەژنی چارشەمبا سۆر یەکێکە لە جەژنە هەرە دێرینەکانی سەر زەمین کە دەگەڕێتەوە سەردەمی پەیدابوونی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و بابلیەکانەوە، بە مانای سەری ساڵی نوێ دێت. ساڵانە، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەمی ۱۸ نیسان دەست دەکرێت بە ئامادەکارییەکانی جەژن و خەڵکی پەیتا پەیتا سەردانی لالشی پیرۆز دەکەن. ڕۆژی دواتر کە دەکاتە چوار شەممە دەست دەکەن بە پیرۆزبای کردن لە یەکتر و گۆڕینەوەی دیار و سەردانی خزم و کەس و کار و شوێنە پیرۆزەکان.
لە ئاینی ئێزدیی دا جەژنی چارشەمبا سۆر بە مانای سەرەتای دروستبوونی گەردوون و پەیدابوون لە سروشت دا دێت.
بەم بۆنەوە پیرۆزبای چارشەمبا سۆر لە هەموو خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوای ڕۆژێکی تازە و ژیانێک خۆشگوزەرانیان بۆ دەخوازم.
دانەر ئەبوبەکر مستەفا
کاربەرێکەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیای فیدراڵ