ڕۆژی یەکشەممە 1/28، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و ژمارەیەکی زۆری دیپلۆماتکاران و تەواوی نوێنەرانی حکومەتی هەریم لە دەرەوەو ژمارەیەکی زۆری میوانان، لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە کە پەیوەندییە دەرەکی و نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا، زۆر بەرەو پێش چووە و گەشەی کردووە. ژمارەی کونسوڵگەری و نێردە دیپلوماسییەکان لە هەرێمی کوردستان، لە زیادبوون و بەرفراوانبووندان. سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاند کە لە بەرنامەدایە لە داهاتوودا، ژمارەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە، زیاتر بکەین و لە چەند وڵاتێکی دۆست و گرنگ کە کونسولگەرییان لە کوردستان هەیە، نوێنەرایەتيی حكومەتی هەرێم بکەینەوە بە مەبەستی برەودان بە دۆستایەتی و پەیوەندیی ئابووری و کولتووری و زانستی و ئەکادیمی.
دووەم ڕۆژی سێیەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە لەکارەکانی بەردەوامە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩/١/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەو تەواوی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە دووەم ڕۆژی سێییەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە ووتەی پێشەکی بەخێر هاتنی ئامادەبووانی کردو ئامانجی کۆنفڕانسی ڕوونکردەوە کە خستنەڕووی کارو چالاکییەکانی نوێنەرایەتی و ئەو ئاستەنگ و لەمپەرانەی دێنە ڕێگەی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکان بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی تێیدا ئەرکەکانیان بەڕێوە دەبەن.
سەفین دزەیی ئاماژەی بە تێڕوانینی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی و خودی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کرد کە دەخوازن ئاستی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەهێزتر بکەن و نوێنەرایەتی تازەش لە هەندێ وڵات بکەنەوە.
بەڕێزیان دەستخۆشی لە نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و ستافەکانیان کرد کە بە پێی توانای بەردەست ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاندووەوەو هیوای خواست کاری باشتریش ئەنجام بدەن لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان.
دواتر هەر یەک لە نوێنەرانی حکومەتی هەرێم باسیان لە کارو چالاکی خۆیان کردو سەرنج و پێشنیاری خۆیان خستەڕوو بە باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیان لە دەرەوە.
لە پانێلی دووم بەرێزان عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سەفین غەفور ڕاوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران پووختەیەکیان لەبارەی چاکسازییەکانی حکومەت و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان لە چوارچێوەی پلان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێشکەش کرد.
تەواوی ئاسانکارییەکانی حکومەتیان خستەڕوو بۆ هاندانی کەرتی ئابووری و بازرگانی بۆ ئەوانەی لەناوەوەو دەرەوەی هەرێم دەیانەوێ کۆمپانیا تۆمار بکەن.
تیشک خرایە سەر سیستەمی بایۆمەتری و کەمکردنەوەی ڕۆتین و دەستەبەری کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێکخستنەوەی سەندووقی داهات و سوودەکانی ئەنجوومەنی ڕاژەو شەفافییەت لە کارەکاندا کە لە سوودو بەرژەوەندی گشتییە.
هەر لە چوارچێوەی دووەمین ڕۆژی کارەکانی کۆنفڕانس، بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بابەتێکی پێشکەش کرد کە پەیوەست بوو بارودۆخی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و مەترسییەکانی گرووپی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە.
کۆتا پانێلی دووەمین ڕۆژی کۆنفرانس پەیوەست بوو بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدرال (ئالەنگاری و چارەسەر) کە بۆ بەڕێزان ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووی و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو.
هەریەک لەم بەڕێزانە بە ووردی باسیان لە کۆبوونەوەو ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسان لە بەغداو پێداگری حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکان کرد. هاوکات تیشکیان خستە سەر ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەکان کە بەداخەوە تەنها مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان تێیدا زەرەرمەند دەبن.
تێڕوانینی حکومەتی هەرێمیان لەمەڕ نەوت و بودجەو پرسەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا بۆ نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە خستەڕوو.
لەکۆتاییدا سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سوپاسی سەرجەم بەرپرسانی باڵای حکومەت کرد کە توانیان کۆمەڵێ داتاو زانیاری وورد لەسەر سەرجەم ئەو بوارانە پێشکەش بە نوێنەرانی حکومەت بکەن کە جێگەی بایەخی هەموولایەک بوو.
لە سێییەم ڕۆژی سێییەم کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە چەندین پانێلی گرینگ پێشکەش کران
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سێییەم ڕۆژی سێییەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە پانێلی یەکەم د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پوختەیەکی لەسەر هەنگاوو کارەکانی حکومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکان لەبواری دارایی و کارگێڕی و
سیستەمی بانک و بایەخدان بە ژینگەو هەوڵەکان بۆ دابینکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێم کرد.
دواتر د. مەیوان سابیر سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران باسی لە چۆنییەتی هاوکاری و هەماهەنگی نیوان نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد لەڕووی کارگێڕی و دارایی و میلاکات و ئەو گرفتانەی دێنە پێش جێبەجێ کردنی کارەکان و چۆنییەتی چارەسەر کردنی ئاستەنگەکان. بەڕێزیان پشتیوانی تەواوی فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی ئەرک و کارەکانی نوێنەرانی حکومەت لەدەرەوە.
تیمی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پوختەیەکی چروپریان پێشکەش کرد لەبارەی پێکهاتەی نوێی فەرمانگە، رەهەندە دارایی و کارگێرییەکان و گرنگیی پێشخستنی کاروبارەکان لە چوارچێوەی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
لە پانێڵی دووەم بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەو دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە، میوانداری بەڕێز عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا.
سەفین دزەیی باسی لەو کارەساتە مرۆییانە کرد لە سەدەی ڕابردوو دەرهەق بە گەلی کوردستان کراوە. بەڕێزیان جەختی لە قارەمانییەتی پێشمەرگە کردەوە کە لەسەرجەم قۆناغەکان بەرگریان لە گەل و خاکی هەرێمی کوردستان کردووەو گیانی خۆیان لەو پێناوەدا بەخت کردووە. ئەمڕۆ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆتە میراتگری ئەو هەموو شەهیدو ئەنفالە.
بەڕێزیان پشتیوانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو تەواوی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی دووپاتکردەوە بۆ زیاتر بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پەرلەمانی وڵاتان.
بەڕێزیان جەختی کردەوە کە دەبێ کاربکرێ و قەرەبووی هەموو ئەو کەسانە بکرێتەوە کە زیانیان بەرکەوتووەو ڕێگریش لەدووبارەبوونەوەی مەترسی و کارەساتەکان بکرێت.
بەڕێز عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دەستپێکی وتارەکەیدا دەستخۆشی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ سازدانی ئەم کۆنفرانسەو زەمینەسازی بۆ هەماهەنگیکردن لە ئاییندەدا.
دواتر بە ووردی باسی لە قۆناغە مێژووییەکانی جینۆسایدی گەلەکەمان کرد وەک جینۆسایدی فەیلییەکان و بارزانییەکان و شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی تر تا دەگاتە جینۆسایدی ئێزدییەکان و هەروەها هەوڵ و هەنگاوەکانی وەزارەت و حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە ڕوون کردەوە بە ئامانجی ڕەخساندنی زەمینەی کاری جدیتر بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لە سەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش بە ئامانجی قەرەبوکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەیان.
هەردوولا کۆک و هاوڕا بوون کە لە داهاتودا میکانیزم و ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ کاری پێکەوەیی وهەماهەنگی زیاتر لە نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکان و نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ووڵاتانی دەرەوە لە بواری بە جیهان ناساندن و دانپێدانانی کەیسەکانی جینۆسایدی گەلی کورد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
پانێلی سێیەم تەرخانکرابوو بۆ بەڕێزان فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا نەبەز سەڵاح بەڕێوەبەری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەرخانکرابوو.
سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سوپاسی شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد وەک لایەنێکی گرینگ لە ستراتیژیەتی سێییەمین کۆنفڕانس تا بتوانن داتاو زانیاری پێویست بخەنە بەردەست نوێنەرانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بارودۆخی پێشمەرگەو پرۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگەو هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
سەرەتا لەڕێی پرێزنتێشنێک بەڕێوەبەری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەواوی هەوڵ و پێشووەچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەی خستەڕوو.
دواتر هەر یەک لە فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە باسیان لە ڕەوشی گشتی وەزارەتی پێشمەرگەو قۆناغەکانی یەکگرتنەوەی هێزەکان و دروستکردنی چەند فيرقەیەکی یەکگرتوو کرد بە هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانان. هاوکات باس گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لەم پڕۆسە گرنگەدا کرا.
لە تەواوی پانێل و بابەتەکان نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە پرسیارو سەرنجیان دەخستەڕوو بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە وردەکاری پێشووەچوونەکان و هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لە داهاتوو.
لە کۆتاییدا سەفین دزەیی وێڕای سوپاس و پێزانین بۆ ئامادەبووان پشتگیری و هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی لەدەرەوە دەخستەڕوو بۆ سەرخستنی کارەکان و سوود گەیاندن بە کۆی پرۆسەکە.
ئێوارەی هەمان ڕۆژ گهيلان حاجى سهعيد سهرۆكى ژوورى بازرگانى و پيشهسازى ههولێر به ئامادهبوونى كامهران سهڵاح باجگر و مهعروف عهزيزخان ههركى جێگرانى سهرۆكى ژوور و ئهندامانى ئهنجومهنى كارگێڕى پێشوازييان كرد له دابان شهدهڵه جێگرى بهرپرسى فەرمانگەی پهيوهنديیهكانى دهرهوهو ژمارهيهك له نوێنهرانى حكومهتى ههرێم له دەرەوە.
سهرهتا گهيلان حاجى سهعيد سهرۆكى ژوور وتهى بهخێرهێنانى پێشكهشكرد ئهم ديدارهى به دهستپێكێكى گرنگ وهسف كرد بۆ بههێزكردنى پهيوهندى ژوور لهگهڵ جيهانى دهرهوه، به مهبهستى راكێشانى سهرنجى سهرمايهدار و وهبهرهێنهرانيان بۆ سهرمايهگوزارى كردن له ههولێر و تەواوی ههرێمى كوردستان.
سهرۆكى ژوور وتى: پێويسته لهو قۆناغهدا جهخت لهسهر گواستنهوهى شارهزايى و پسپۆڕى وڵاتان بكهين بۆ پێگهياندنى نهوهيهكى كارساز و داهێنهر له بوارى جياجيادا تا بتوانين له داهاتوودا پشت به توانا مرۆييهكانى خۆمان ببهستين و بههۆيانهوه پێداويستيهكانى بازاڕ له ناوخۆ پڕ بكهينهوه.
دواتر دابان شهدهڵه له وتهيهكدا دواى پيرۆزبايى کردن له ئهنجومهنى كارگێڕى وتى: ئێمه به ئهركى خۆمانى دهزانين پاڵپشتى له ژوورى بازرگانى بكهين بهو ئاڕاستهيهى كه ئامانجه ئابووريیهكان بۆ تهواوى ههرێمى كوردستان دههێنێته دى. بۆيه دەخوازین ببين به پردى پهيوهندى له نێوان ژوورە بازرگانيهكانى ناوخۆ لهگهڵ ناوهند و ژوورە ئابووری و بازرگانییهكانی دهرهوهى وڵات لە ڕێگەی بەڕێزان نوێنهرانی حکومەتی هەرێم له دهرهوه.
پاشان پرێزهنتهيشنێك دهرهبارهى كار و چالاكيهكانى ژوور و دهرفهت و ئاستهنگهكانى پڕۆسهى وهبهرهێنان و ئاوهدانكردنهوهى هەرێمی كوردستان له بهرامبهر ههلى كار و خاڵه بههێزهكانى سهرمايهگوزارى كردن نمايش كرا ههروهها باس له كهرته ئابووريهكان به پێى ههبوونى بنهماى گهشهكردنيان كرا.
دواتر نوێنهرانى حكومهتى ههرێمى كوردستان ههريهك به جيا باسى دهرفهتى پهيوهندى و تايبهتمهندێتى ئابوورى ئهو وڵاتهى باس كرد كه كارى تيادا دهكات.
له کۆتاییدا چهندين بابهتى جياجيا له نێوان نوێنهرانى حكومهت و سهرۆك و جێگران و ئهندامانى ئهنجومهنى كارگێڕى تاوتوێ كرا به مهبهستى رێگا خۆشكردن بۆ دروستكردنى ئهو پهيوهنديانهى سوود به ئهزموونى ههرێمى كوردستان و پڕۆسهى ئاوهدانكردنهوه و به جۆراوجۆركردنى ئابوورى دهگهيهنێت.
لەچوارەمین ڕۆژی سێییەم کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە تیشک خرایە سەر بابەتی یاسایی و گۆڕانی کەش و هەواو مافی مرۆڤ و پەیوەندی کەلتووری
بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە، کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە چوارەمین ڕۆژی کارەکانیدا تیشکی خستە سەر بابەتەکانی پەیوەست یاساو پەسندکردنی بەڵگەنامەکان و ژینگەو گۆڕانی کەش و هەواو مافی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەیوەندی کەلتووری و هونەری و ڕۆشنبیری.
لە پانێلی یەکەم بەڕێزان دادوەر بەدرەدین کەریم دادوەری داواکاری گشتی و سەرپەرشتیاری یەکەی ڕادەستکردنی تۆمەتبارو تاوانباران و عبدالرزاق جەلال بەڕوەبەری پەسندکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان لە وەزارەتی داد بەڕێوەچوو.
میوانان بەشێوەیەکی وورد تیشکیان خستە سەر ئەو دوو تەوەرەو ڕوونکردنەوەی پێویستیان پێشکەش بە نوێنەرانی حکومەتی هەرێم کرد و ئاماژەیان بە خزمەتگوزارییەکان، میکانیزمە یاساییەکانی پەسەندکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان و کاری تیمی پێشکەشکرد.
لە پانێلی دووەم بەڕێزان د. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی باسیان لە پرسەکانی مافی مرۆڤ و پابەندبوون بە یاساو ڕێسا نێودەوڵەتیەکان و ئازادی ڕۆژنامەگەری و بیروڕای ئازاد کرد، هاوکات تیشک خرایە سەر هەوڵەکان لەچوار چێوەی بەرنامەی کاری حکومەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی باس لەوە کرا کە چەندین دۆسیەی گەندەڵی رەوانەی دادگەکان کراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر.
پانێڵی سێیەم تەرخان کرابوو بۆ پرسی ژینگەپارێزی هەرێمی کوردستان و هەنگاونان بۆ هەرێمێکی ژینگە دۆست، بۆ ئەم مەبەستە هەردوو بەڕێزان بەیان سامی عبدالرحمن ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ گۆڕانی کەش و هەواو عبدالرحمن سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بەتێروتەسەلی تێڕوانینی حکومەتی هەرێمیان سەبارەت بەم دوو پرسەو هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمیان لەڕووی کردەنی خستەڕوو.
هاوکات شیکارییەکی پوختیان لەبارەی گۆرانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی، هەروەها کردار و ستراتیژییەکان بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان خستەڕوو.
چوارەم پانێل پەیوەست بوو بە فراوانکردنی پەیوەندییە کەلتووری و ڕۆشنبیریەکان و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان زانکۆو ناوەندەکانی خوێندن لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوە. بۆ ئەم مەبەستە کۆنفڕانس میوانداری بەڕێزان محمد سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د.کارزان کەریم ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری پەروەردەو خوێندنی باڵاو د. ئامانج عبدالله ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد.
لەم پانێڵەشدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە تێڕوانینی حکومەت بۆ ئەو پرسانەو هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە بۆ پێشخستن و پتەوکردنی پەیوەندییە کەلتووری و زانستییەکان و خوێندنی باڵا لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە.
پانێلی پێنجەم پەیوەست بوو بە کاروباری ناوخۆی فەرمانگەو پێکهاتەی تازەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بۆ ئەم مەبەستە بەڕێزان ڕاوێژکار هەڵگورد ساڵەیی و ڕاوێژکار د. سامان سۆرانی بەوردی تیشکیان خستە سەر ئامانج و گۆڕانکارییەکان لە پێکهاتەی تازەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کە ئامانج تێیدا بە دامەزراوەیی کردنی زیاترو باشتر بەڕێوەچوونی ئەرک و کارەکانی فەرمانگەیە. هاوکات تیشک خرایە سەر ناوەندی پێگەیاندنی دیپلۆماسی و بەرنامەو ستراتیژیەتی ئەم ناوەندە خرایەڕوو.
لە تەواوی پانێڵەکاندا وێرای سوپاس و پێزانین بۆ ناوەڕۆکی بابەتە بە نرخەکان نوێنەرانی حکومەت پرسیارو سەرنج و بۆچوونی خۆیان لەمەڕ ئەو بابەت و پرسانە دەخستەڕوو کە لە پانێڵەکان پێشکەش دەکران.
لە کۆتاییدا سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سوپاسی سەرجەم بەشداربووانی کردو هیوای خواست ناوەڕۆکی بابەتەکان بەهەند هەڵبگیرێن کە سەرجەمیان جێگەی بایەخن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک ژینگەو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و هاوکاری و هەماهەنگی زانستی و فەرهەنگی و کەلتووری.
لە دوایین ڕۆژی سێییەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم لە دەرەوە تیشک خرایە سەر پرسی تاراوگەو ڕەوەندی کوردستانی و سیاسەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕال و ڕەوشی کەرکوک
ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت دوایین ڕۆژی سێییەمین کۆنفڕانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم بەڕێوەچوو.
پانێلی یەکەم تەرخانکرابوو بۆ بەڕێز دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە سەبارەت بە پرسی تاراوگەو ڕەوەندی کوردستانی. لە پووختەی بابەتەکەیدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگ و سەرەکی دایاسپۆرا و ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە، هەروەها بەشداری کارایان لە بەهێزکردنی نوێنەرایەتی و پێگەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییدا.
لە پانێڵی دووەم بەڕێز عومەر بەرزنجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراقی فیدڕال سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی عیراق و شێوازی کارکردن و پێکهاتەی وەزارەت بابەتێکی پێشکەش کرد.
بەڕێزیان گوتی دەخوازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و سوودی دوولایەنەو ڕێزگرتن لەسەروەری خاکی یەکتربێت. بۆ ئەو مەبەستەش کاری زۆر کراوە. هەر چەندە هەندێ جار گرفتی گەورە لەڕووی دەستتێوەردان لەکاروباری ناوخۆ یان کێشەی سنووری دروست دەبێت، ئەمەش بەشێکیان پەیوەندی بەو ڕێکەوتننامانە هەیە کە حکومەتەکانی پێشووی عیراق واژوویان کردووە.
بەڕێزیان باسی هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی عیراقی کرد کە بریتیە لە دروستکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنەو پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و کەلتووری لەگەڵ وڵاتانی دونیا بە پێی دەستوورو سیاسەتی حکومەتی فیدڕاڵ.
لە پانێلی سێیەمدا، بەڕێزان فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دژوار فایەق، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە لیژنەی ماددەی ۱٤٠، باسیان لە کێشە و گرفتە هەنووکەییەکان و هەوڵەکان و ئالانگارییەکان کرد کە ڕووبەڕووی ئەو ناوچە کوردستانییانە بووەتەوە.
جێگای ئاماژە پێکردنە د. دانەر ئەبوبەکر نوێنەری کاربەرێکەری نوێنەرایەتی ڕووسیا کە هاوکات ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی سێیەمی نوێنەرایەتییەکان بوو لە تەواوی پانێل و گفتوگۆکانی بە تایبەتی سەبارەت بە سیاسەتی نێودەوڵەتی و پێگەی ڕووسیای فیدراڵ لەناو هاوکێشە سیاسییە جیهانییەکانی و پەیوەندییە دێرینەکانی کورد و رووسیا و بەشداری و ڕۆڵی ڕووسیا لە چارەسەری پرسی کورد دا بە شێوەیەکی بەردەوام و چالاک کرد.