پرسەو سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ

پرسەو سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ بنەماڵەی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خانەوادەی خوالێخۆش بوو یوری نەبیێڤ

،بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی كوردی ڕووسیا و جێگری فدراسیۆنی نێونەتەوەی كوردانی یەكێتیی سۆڤیێتی پێشوو و سەرۆكی ڕێكخراوی هاوكاری و تەبایی لەگەڵ گەلی كورد مامۆستا (یوری شامیل نەبیێڤ)ـمان پێ گەیشت كە بەهۆی نەخۆشیەوە لە شاری مۆسكۆ كۆچی دوایی كردووە. مامۆستا یوری نەبیێڤ كەسایەتییەكی دلسۆز و نەتەوەیی بوو كە ڕۆڵێكی بەرچاوی لە یەكێتی و تەبایی نێوان كوردان و بڵاوكردنەوەی كولتور و بیری نەتەوەیی هەبووە. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو یوری نەبیێڤ و جەماوەر و ڕێكخراو و چالاكوانانی كورد لە ڕووسیا و وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و ڕۆحی خوالێخۆشبووش شاد بێت. مەسعود بارزانی6ـی تەمووزی 2021

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *